هه‌ینی 22 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / کوردستان / فڕۆكه‌كانی توركیا ئەمرۆ جارێكی دیكە چوونه‌وه‌ سه‌ر ئاسمانی قه‌ندیل

فڕۆكه‌كانی توركیا ئەمرۆ جارێكی دیكە چوونه‌وه‌ سه‌ر ئاسمانی قه‌ندیل

نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە بۆ جارێكی تر فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌زانده‌وه‌و چونه‌ سه‌ر بناری قه‌ندیل بەڵام هیچ شوێنیكی قه‌ندیلیان بۆردومان نه‌كرده‌وه‌.

بەپێی زانیارییەكان سه‌عات 1 ی شه‌وی رابردوو تا 6 ی به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند جارێك فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی بنار قه‌ندیلیان بۆردومان كردو خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زه‌ره‌رێكی گیانی نه‌بووه‌ و ته‌نها له‌نزیك گوندی ئێدزی چه‌ند سه‌ر ئاژه‌ڵێكی هاوڵاتیان به‌ پارچه‌ی بۆمبه‌كان برینداربوون و خانووی هیچ گوندنشینێكیش نه‌روخاوه‌ و به‌ ته‌نها شوشه‌ی چه‌ند خانویه‌ك شكاون.

نیوەرۆی ئەمرۆش چەندین فرۆكەی جەنگی توركیا لە ئاسمانی قەندیل سوڕانەوە بەڵام هیچ شوێنێكیان بۆردوامان نەكرد.

بابەتی هاوپۆل

ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.