هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

لێبوردنی نێودەوڵەتی: لەماوەی 6 مانگدا نزیكە 700 كەس لەئێران لەسێدارەدراون

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا هۆشداری دەداتە ئێران بەهۆی هەڵكشانی رێژەی لەسێدارەدان لەو وڵاتە كە لەماوەی شەش مانگی رابردوودا رۆژانە كەسێك لەسێدارە دراوە.

سەعید بومدوحە، جێگری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكوری ئەفەریقا لە رێكخراوەكە دەڵێت: ئەگەر بەرپرسانی ئێران لەسەر ئەو پرۆسە ترسناكە بەردەوام بن، رەنگە تا كۆتایی ساڵ زیاتر لە هەزار كەس لەخەڵكی ئێران بەدەستی حكومەتەكەیان لەسێدارە بدرێن‌و لەسێدارەدانی 694 كەس لە ماوەی شەش مانگدا كەمێك كەمترە لە ئاماری ساڵی رابردوو كە 743 كەس لەئێران لەساڵی رابردوو لەسێدارەدران.
ئێران لەرووی لەسێدارەدان پاش وڵاتی چین پلەی یەكەمی هەیە‌و هەڵكشانی رێژەی لەسێدارەدان بەردەوام كەوتوتە بەر رخنەی هەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤی ئێرانی.

ئەمنستی هەروەها دەڵێت: سەرەڕای دژایەتی لەگەڵ سزای لەسێدارەدان، بەكارهێنانی ئەم سزایە لە ئێران بەتایبەتی جێگەی نیگەرانییە، چونكە بەوتەی ئەم رێكخراوە، پرۆسەی دادوەریی لە ئێران توشی گرفتی بنەڕەتییە لەوانە تۆمەتبار دەستی بە پارێزەر ناگات‌و یاساكان نارۆشن‌و دادگانیش بێ لایەن نین.

زۆربەی لەسێدارەدراوانی ئێران لەماوەی شەش انگی رابردوو تۆمەتبارانی دۆسیەی مادە هۆشبەرەكانن. رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رەخنە لەم لەسێدارەدانە دەكات‌و دەڵێت هیچ ئاماژەیەك لەبەردەستدا نیە كە بەكارهێنانی سزای ئێعدام لە تاوانی مادەی هۆشبەر سودی بۆ كۆنترۆڵ‌و كەمكردنەوە ئەم تاوانە هەبێت.

هەروەها ئەم رێكخراوە دەڵێت كەمایەتییەكانی ئێران لەوانە زیندانیانی سیاسی كورد‌و سوننەكان قوربانی سزای لەسێدارەانن لە ئێراندا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …