شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

سەرۆكایەتی هەرێم‌و پەرلەمان تەقینەوەكەی “پرسوس”یان مەحكوم كرد

سەرۆكایەتی هەرێم‌و پەرلەمانی كوردستان لە دوو بەیاننامەدا تەقینەوەكەی شاری پرسوس لە باكوری كوردستانیان مەحكوم كرد كە بووە هۆی شەهید‌و برینداربوونی ژمارەیەك گەنج.
دەقی ڕاگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم:
ڕۆژی دووشەممە 20ـی 7ـی 2015 كردەوەیەكی تیرۆریستی لە سەنتەرێكی كلتوریی گەنجان لە شارۆچكەی پرسووسی سەر بە ئۆرفای باكووری كوردستان ڕوویدا و بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك هاوڵاتی ئەو ناوچەیە. زۆر بە توندی ئەو كردەوە نامرۆڤانە و دڕندانەیە ئیدانە دەكەین. سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و ئومێدی چاكبوونەوەیش بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازین و هاوخەمی خۆمان بە خوشك و براكانمان لە باكوور ڕادەگەیێنین.
تاوانی شەهیدكردنی هاووڵاتیان و ئەنجامدانی كردەوەی دڕندانە، نیشانەی شكست و پەلەقاژەی تیرۆرستانە، كە دژی هەموو بەهایەكی مرۆڤی و ئایینین. لەوەش دڵنیاین كرداری تیرۆرستی لەمجۆرە ئیرادەی هەموو لایەك بەهێزتر دەكات بۆ لەناوبردن و تێكشكاندنی تیرۆریستان.
سەركەوتن بۆ گەلی كوردستان
شكست و سەرشۆڕیش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
20ـی 7ـی

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان:
بەداخەوە ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەستی تیرۆر بە خوێنی ئازادیخوازانی كوردستان لە شاری(پرسوس)ی‌ باكوری كوردستان سوور بوو، رێكخراوی تیرۆسریستی داعش لە رێگەی تەقینەوەیەكەوە(300) گەنجی لە سەنتەرێكی كولتووریی كردە قوربانی، كە بەنیازی بۆ پشتیوانی كردن لە خۆڕاگری كۆبانێ‌ بەرەو ئەو شارە بەڕێبكەون.
ئەم كردەوە ترسنۆكانەیە لە كاتێكدایە كە داعشەكان لەبەرەكانی جەنگ خۆیان لەبەردەم كوڕان و كچانی كوردا ڕاناگرن و رۆژانە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستانیان لێپاك دەكرێتەوە.
ئێمە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، ئەو كردەوە نامەردانەیەی داعش بە توندی مەحكوم و شەرمەزار دەكەین و دڵنیاین لەوەی ئەم جۆرە كارانە نابنە هۆی لاوزابونی ورەی بەرزی گەلەكەمان و بەپێچەوانەوە كوردی هەموو بەشەكانی كوردستان زیاتر سوردەكات لەوەی بگات بە ئامانجە دیموكراتییەكانی خۆی.
لە خوای گەورە داواكارین شەهیدەكانی ئەم كارە تیرۆریستیەو سەرجەم شەهیدانی كوردستان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و شیفای  بریندارەكانیش بدات.
سەركەوتوبێت خەباتی رەوای گەلەكەمان، مردن و سەرشۆڕی بۆ تیرۆرستانی دژ بە مرۆڤایەتی.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …