دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەك لەشاری پرسوس 300 قوربانی لێكەوتەوە

نیوەرۆی ئەمرۆ تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە شاری “پرسوس”ی توركیا لەسنوری شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان روویدا كە بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژران‌و برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان خۆكوژەكە ناوەندی كولتوری ئامارای لەشاری پرسوس كردوەتە ئامانج كە بەهۆیەوە 50 كەس شەهید بوون‌و نزیكەی 300 كەسیش برینداربوون.
تەقینەوەكە لەنێو ئەو خۆبەخشانەدا روویداوە كە خۆیان ئامادەكردبوو بچنە كۆبانێ بە مەبەستی ئاوەدانكردنەوەی كۆبانێ كە پێكهاتبوون لە گەنجانی سۆسیالیست كە لەشاری ئیستانبولەوە هاتبووەوە پرسوس لە رۆحای باكوری كوردستان.
لەم گرتەڤیدیۆییەدا ساتەوەختی تەقینەوەكە ببینن:

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …