پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

كۆچی زیاتر 3 هەزار قاز بۆ تاڵاوەكانی شاری نەغەدە + وێنە

ئیدارەی پاراستنی ژینگەی شاری نەغەدە باس لە كۆچی زیاتر لە 3 هەزار قازی بۆر بەرەو تاڵاوەكانی شاری نەغەدە كردووە.

بە پێی راپۆرتی شنۆباس، بەرپرسی پاراستنی ژینگەی شاری نەغەدە رایگەیاندووە: لە درێژەی كۆچ لە ناوچە باشوورییەكانەوە بەرەو ناوچە باكوورییەكان بە مەبەستی دۆزینەوەی خواردن، پشوودان و هێز گرتنەوە زیاتر لە 3 هەزار قازی بۆر روویان لە تاڵاوەكانی شاری نەغەدە كردووە.

فەرامەرز سەفەری هەروەها دەڵێ: یەكەم گرووپی قازە بۆرەكان كە رێژەیان 200 پەلەوەر بووە، چوونەتە نێو تاڵاوەكانی شاری نەغەدە و پێشبینی دەكرێ لە ماوەی رۆژانی داهاتوو، بینەری زۆرتر بوونی رێژەی ئەو باڵندانە لە ناوچەكەدا بین.

قاز لەو باڵندە كۆچەرانەیە، كە هەموو ساڵێ لە سەروبەندی بەهار و كۆتاییەكانی هاوین بە مەبەستی بەهێز كردنەوەی خۆی و بە مەبەستی درێژەدان بە ژیان، ماوەیەك لە تاڵاوەكانی نەغەدە، حەسەنلو(ئاغ قەڵا)، یادگارلو، دەرگە سەنگی و كەنارەكانی باشووری پاركی میللی دەریاچەی ورمێ دەژین و شكۆ و جوانیەكی تایبەت بە ناوچەكە دەبەخشن.

جێگای ئاماژەیە، ژینگەی ئەو پەلەوەرە جوانە كەنارەكانی باكووری ئوروپا و سیبری روسیە بوو، كە لە كۆتاییەكانی مانگی خەرمانان بەرەو ناوچە باشوورییەكان كۆچیان كردووە و سەرەتاكانی بەهار بەرەو شوێنی سەرەكی ژیانی خۆیان دەگەڕێنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.