گۆڕانكارییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و دۆخی ئێستای كورد لەم ناوچەیە، هەروەها بارودۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و حیزبە سیاسییەكانی، لەگەڵ چەند بابەتی دیكە تەوەری گفتوگۆیەكی “زاگرۆس پۆست” لەگەڵ نوسەرو هەڵسوڕاوی سیاسی‌و پێشمەرگەی دێرین، رەشاد مستەفا سوڵتانیە.
زاگرۆس پۆست: لەسەرەتای هێرشەكانی داعش بەتایبەتی بۆ سەر كوردستان، كۆمەڵێك گۆڕانكاری بەرچاو لەناوچەكە بەتایبەت سەبارەت بە دۆزی كورد روویدا، پێتوایە ئەم پرۆسەیە بەرەو كوێ دەڕواتو داهاتوو كورد بەكوێ دەگات؟
ره‌شاد مسته‌فا سوڵتانی: “داعش” دوای ڕووخانی سه‌دام و له پاڵ به‌هاری عه‌ره‌بی، به شێنه‌یی له‌لایه‌ن تورکیا، عه‌ره‌بستان، به‌حرین، قه‌ته‌ر، ئامارهتی موته‌حیده، ڕه‌وندی ئاینی وڵاتانی باکوری ئافریقا وسازانی جمهوری ئیسلامی پێک هات. ئه‌م ڕێکخراوه‌یه به قه‌ده‌ر سێ حکومه‌ت ئامێری شه‌ڕ و ئیمکاناتی لوجیستێکی و ده‌سه‌ڵاتی ئابوری وه‌رگرتوه. یازده پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌یه و نزیکه‌ی هه‌شت میلیون که‌س له ژێر ده‌سه‌ڵاتیدایه. بازنه و ته‌یفی ڕووناکبیریان له وڵاتانی ئیسکاندیناوی، ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات و باکوری ئافریکا دابین ده‌کرێت. هه‌موو مزگه‌وته ئیسلامیه‌کانی ئه‌م وڵاتانه گه‌نجه‌کان به خاتری ئایدئولۆژی “ئیسلامی سیاسی” په‌روه‌رده ده‌که‌ن و هێزی بزوێنه‌ری جه‌ماوه‌ری بێ ئاگای ناو داعشن. به گشتی مزگه‌وته‌کان له لایه‌ن پولیسه‌وه کونتڕۆڵ کراوه و کاتێک پولیس حوزوری نه‌بێت، کامیراکان وه‌ک فڕ فڕه ههڵدهسوڕن و حکومه‌ته‌کان له جموجوڵی بازنه و ته‌یفی سیاسی موسڵمانه توندڕه‌وه‌کان ئاگادارن.
ئه‌م کونتڕۆله له سه‌ر حوسینیهی شیعه‌کانی ئێران، یه‌مه‌ن، لوبنان و فه‌له‌ستینی له ئوروپا به‌رده‌وامه. به ئاشکرا دیاره، که حکومه‌ته‌کان نه‌وعێک باجیان پێ ده‌ده‌ن و له نهایه‌ت له به‌رانبه، هه‌ڵسوکه‌وتیان “سکوت”ی مه‌سڵه‌حه‌تیان کردووه. داعش دوژمنێکی ترسناکی داهاتوی کۆمه‌ڵگای کوردستانه. هیچ کات قه‌سابخانه‌کانی مێژوو به ئه‌ندازه‌ی قه‌سابخانه‌کانی ئیستای داعش ڕه‌نگین و خوێناوی نه‌بووه. ژنان له ژیر ده‌ستی داعشدا، له قووڵترین ئاستی کۆیلایه‌تیدا به دۆخێک گه‌یه‌نراون که ده‌نگیان کپ و قامه‌تیان شکێنراوه. ئایا ده‌یان و سه‌دان کچ و ژنی خاوه‌ن که‌رامه‌تی “شه‌نگال” که داعش ئه‌سیر و کۆیله‌ی کردوون له کوێ بن؟ شه‌نگال داستانی مه‌رگه‌ساتی وڵاتی کوردستان و شارێکه. داخۆ ئه‌گه‌ر ژنه ئه‌سیره‌کان مابن له کوێ فرۆشراون وکۆیلهن؟ داعش به کرده‌وی نامرۆڤانه، کوشتاری بیڕهحمانهی خه‌ڵکی سیڤیل، سه‌ر بڕین، زک دڕێن، فرۆشتنی ژنانی بێ دیفاع که داعش به کرده‌وه نیشانی دا، ئوتوریته و ستاتوسی گه‌لی کوردی به ئه‌ندازه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌رز کرده‌وه. کورد خۆی خولقێنه‌ری ئه‌م ستاتوس و پێگه جیهانیه نه‌بوو. کوردستان به هاوکاری زلهێزه‌کان و دیکتاتوره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له وانه نوری سه‌عید، ئاتاتورک، ڕه‌زا شا و حکومه‌ته‌کانی پاش ئه‌وان، به شێوه‌یه‌کی وه‌حشیانه دابه‌ش کرا. هه‌ر له‌ت کردنێک سه‌ره‌نجامه‌که‌ی یه‌کگرتنی خێرای به شوێندا نایه‌ت.
گه‌وره‌ترین جه‌نایه‌تێک که داگیرکاران به نسبه‌ت کورده کردویانه، مێشک شوردنهی سیستماتێکی شارۆمه‌ندان، سهندنهوەی باوڕ و متمانه‌ی تاکی کورد به خۆی، ڕاگرتنی کوردستان له دواکه‌وتووی بێ وینه و میلیتاریزه کردنی خاکی کوردستانه. که هه‌موو ئه‌م فاکتورانه، باری ڕۆحی و سایکۆلۆژی کوردیان به جۆرێک تێک داوه، که نمونه‌ی وا له دونیادا هه‌ر نیه. پێڤاژۆی کێشه‌ی کورد، دوای کاره‌ساتی شه‌نگال و کۆبانی به‌ره‌و وه‌رگرتنی پشتیوانی بێ سنووری جیهانی ڕۆیشتوه و ئه‌م شه‌پۆله هێشتا هه‌ر هێزی هه‌یه و ناڕاسته‌وخۆ چه‌شنێک “لوبی” و یارمه‌تیده‌ری، که ڕیکخراو نیه و زۆریس پرژ و بڵاوه بۆ کورد دابین کردووه. گه‌نجه‌کانی تورک به کچ و کوڕه‌وه، له تورکیا به ئاشکرا له کێشه‌ی کورد دیفاعیان کردووه. له هه‌رێمه‌کانی ئێران، کۆڕ و کۆمه‌لی ڕووناکبیر ئه‌گه‌رچی، ئه‌ندیشه و فیکریان هیشتا له قه‌ڵای دایکی نیشتمان و سنووری زێڕین قه‌تیس ماوه، ئه‌مما له به‌ر “ئازاری ویجدان” ڕاسته‌وخۆ له مه‌سه‌له‌ی کورد پشتیوانیان کرد. ئه‌گه‌ر جاران ده‌یانگوت کورد له عێراق هه‌ر کورده، کورد له تورکیا هه‌ر کورده و کورد له ئێران ئێرانیه، ئیستا زۆر به شه‌رمه‌وه دووپاتی ده‌که‌نه‌وه و تێگه‌یشتون که بیرورای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری میلله‌تی کورد خۆی به‌کوردستانی ده‌زانێت و کورد وه‌ک نه‌ته‌وه دانیشتوی” فه‌لاتی ئێران” ه. له ڕووسیا که هه‌میشه به خاتر به‌رژه‌وندیه‌کانیان، ده‌رحه‌ق به پرسی کورد سکوتیان کردووه ئیستا به‌رنامه‌ی تایبه‌تی تله‌ڤیزیونی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد بڵاو ده‌که‌نه‌وه. له ئافگانستان بۆ دفاع له کورد جه‌ماوه‌ریکی زۆر له شه‌قامه‌کانی کابول ڕێپێوانیان کرد. پڕۆسه‌ی گۆڕانکاریه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به زه‌ره‌ری کورد ناشکێته‌وه و خۆزگه ئه‌م وه‌زعه هه‌ستیار و ناسکه بۆ ڕێبه‌رانی کورد هه‌ست کرابا. چونکوو له ناو خه‌بات و بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا بڕیاری” کۆیی” بزر و گومه و” شفافیه‌تی” سیاسیش لێڵه. ڕۆژ له دوای رۆژ دیواره‌کانی دیکتاتوری شه‌ق ده‌با، خه‌ڵکی کورد ئاگا ده‌بنه‌وه، ئاستی داخوازیه‌کانیان فره ئینسانی و له گه‌ڵ گلوبالیزمدا ده‌گونجێت.
بێگومان شه‌ڕی داعش دریژ خایه‌نه و کورت ماوه نیه. شه‌رێکی نه خوازراو که به‌ر ده‌رگای کوردی گرتوه و له‌م کێشمه‌کێشه‌دا، سنووره‌کانی پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی تێک ده‌چێت. پێ ده‌چێت کوردستان به بێت به خاوه‌نی سنوورێکی دیاریکراوی نێونه‌ته‌ویی. له باشترین فورمدا، که من خۆشبینیش نیم، ڕه‌نگه کوردستان، دوو و یا سێ حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆ، له سه‌ر کوره‌ی ئه‌رز نوێنه‌رایه‌تی بکات. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا، ڕێبه‌رانی ئیستای کورد له قافله‌ی کاروان جێماون و جێگای ئه‌وان له لایه‌ن سیما خۆشه‌ویست و کاریزمه و لێهاتوه‌کانی نه‌سڵی نوێ پڕ ده‌بێته‌وه. ڕێزدار ڕه‌وانشاد نیلسون ماندیلا وتویه‌تی: که‌ی ماف، خاک، ئاو و ئازادیتان بۆ کورده‌کان گه‌ڕانده‌وه، ئه‌و کاته هه‌موو چه‌کی ده‌ستی پێشمه‌رگه و گریلاکانی کورد خۆیان بێده‌نگ ده‌بن.
زاگرۆس پۆست: لەپاش كارەساتی شەنگال‌و بەرخۆدانی مێژووی كۆبانی كە سەرنجو سۆزی جیهانی بۆ كورد راكێشا، پێیتوایە گۆڕانكارییەك لە بۆچوونی زلهێزەكان بەتایبەتی ئەمەریكاو وڵاتانی رۆژئاوا بەرامبەر بە كورد دروست بووە؟
ره‌شاد مسته‌فا سوڵتانی: کاره‌ساتی شه‌نگال، ویجدانی زلهێزه بێ ویجدانهکانی زۆر هه‌ژاند و ئازار دا. زلهیزه‌کان ترسان. جمهوری ئیسلامی فره ترسا و هاواری به‌رز بوه‌وه. به‌ڵام هاواری جمهوری ئیسلامی به هیچ شێویه‌ک بۆ ڕه‌نج و ئازاری کورد نه بوو و، ته‌نیا بۆ گۆمهزهکانی که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف بوو. مه‌لاکانی ئێران ده‌ترسان که داعش هێرش بکاته سه‌ر ئه‌و دوو شاره و گۆمهزهکان بهتهقێنیتهوه. دوژمنانی ئیدئولۆژی له پێچه توند‌و بواره‌کانی مێژوودا، له گه‌ڵ یه‌کتر یهکانگیرویهکگرتوو ده‌بن. نمونه‌ی چاک ڕێک که‌وتنی ژوزیف ستالین له گه‌ڵ هیتله‌ر، ڕێکه‌وتنی فاشیزمی ئیسلامی ئێران له گه‌ل حیزبی تووده، القاعده، تالیبان و داعشه.
دوکتور محه‌مه‌د مه‌لیکی له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا وتویه‌تی: به خودای گه‌وره، به شه‌ره‌ف، به ئینسانیه‌ت به ئازادی سوێند ده‌خۆم، ئێمه له وڵاتی ئێران له ساڵه‌کانی ده‌هه‌ی 60 و دوای ئه‌و ساڵانه، شتگه‌لێکی وامان له کرده‌وه‌کانی حکومه‌تی جمهوری ئیسلامی له زیندانه‌کاندا دیوه که به نیسبه‌ت کرده‌وه‌کانی داعش زۆربیرهحمانه تر و وه‌حشیانه تر بوو. له ده‌سدانی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان و ده‌رکردنیان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و دوڕاندنی یاری شه‌ترنج له گه‌ڵ کۆنه نۆکه‌ر و ده‌س په‌روه‌رده‌کانیان، و په‌رده هه‌ڵماڵین له کردوه‌ی بیابانی و زۆر وه‌حشیانه‌ی داعش له ماسمێدیا، زلهێزه‌کانی به پێچه‌وانه‌ی مه‌یل و ئاره‌زویان ناچار به هه‌ڵویستێک کرد. کورد ته‌نیا هێزێک بوو که له که‌رامه‌ت و ئارمانه به‌رزه‌کانی مرۆڤایه‌تی دیفاعی قاره‌مانانه‌ی کرد. زلهیزه‌کان به خاتر چاڵه نه‌وته‌کان، کانیاوی هه‌زار نۆش وئاوی گه‌وارا، کان ومهعدهنهکان، هێزی کاری هه‌رزان و به‌رهه‌می کشت و کاڵی سروشتی ناچار بوون خۆیان له گه‌ڵ دیفاعی کوردا، هاوڕه‌وت که‌ن و له‌م ته‌نیا هێزه که له به‌رانبه هێرشه‌کانی داعش قاره‌مانانه ڕاوه‌ستا دیفاع که‌ن. ڕه‌وتی مێژوو وای نیشان دا، به‌رژه‌وندیه‌کانی گه‌لی کورد و به تایبه‌ت زلهێزه‌کان، یه‌کیانگرته‌وه و دیفاع له کورد بۆ زلهیزه‌کان، مان و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌که‌دا بوو. ئیستا وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئامریکا، سیاسه‌تی تازه‌یان هه‌ڵبژاردووه و بیر و ڕای گشتی جه‌ماوه‌ری به‌رینی دانیشتوانی ئه‌م وڵاتانه به‌ره‌و هاوده‌ردی، خه‌مخواری و یارمه‌تی و دیفاع له کورد وه‌ر سوڕاوه و هێزیکی نه بێنراوی، دروست کردوه. ئه‌م هیزه خاوه‌نی هیژمونی سیاسی و ده‌سه‌ڵاته.
تا ئیستا جه‌ماوری کورد و حکومه‌تی هه‌رێم له ئیسلامی سیاسی زه‌ره‌رمه‌ند بووه. له نه بوونی حیزبی خاون پێگه‌ی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌پی مۆدێڕن، ئیسلامی سیاسی کۆمه‌ڵگای کوردستانی به‌ره‌و دواوه پاڵ پێوه ناوه و له گه‌شه‌ی فیکری گه‌نجانی کوردستان به‌رگری ده‌کات و ڕۆژ له دوای ڕۆژ، ئایدئولۆژی کۆن و داڕزیو له مێشکیان، جێگیر ده‌کات. هه‌موو ئه‌ندامان و کادیره‌کانی حیزبه‌کانی کوردستان له ئوروپا، به ئه‌ندازه و ئاستی مه‌لایه‌کی کۆنه‌پارێز له مزگه‌وتێکی لندن، ئاڵمان و یا سوید نه یان توانیوه، گه‌نجه‌کان بۆ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی ڕێک خه‌ن ،ئه‌مما پارتی کرێکارانی کوردستان له‌م قۆناغه‌دا ئاوارته‌یه و تواناکانی بۆ ڕیک خستنی گه‌نجه‌کان زۆر و هیوابه‌خشه. مه‌لاکان، به ئاره‌زوی خۆیان مێشکی گه‌نجه‌کان وه‌ک هه‌وێر له قاڵب و فورم ده‌ده‌ن و بۆ خزمه‌تی داعش و فیداکاری له پێناو ئیسلامی سیاسی ئاماده و ڕه‌وانه‌ی ئوردووگاکانی داعش ده‌که‌ن. خه‌لکی کورد به گشتی لایه‌نگری دیموکراسی و ئازادیه. وه‌ک کولتور و داب و نه‌ریت، کورد له ئاین و ئاین زاکان حورمه‌تی گرتوه و هیچ کات دژی ئاینه‌کانی تر نه بووه.
له دیمۆگرافی کوردستان که‌مینه‌ی یه‌هودی، یارسان،ئاسوری، شه‌به‌ک ،کاکه‌یی،گاور، ئه‌رمه‌نی، مه‌سیحی، کلدانی، ئاشوری و به‌هایی به زه‌قی به‌ر چاوه. ئه‌م که‌مینانه له کوردستان وه‌ک هاووڵاتی ده‌ژین. که‌ریم عه‌له‌که یه‌هودی بوو، ئه‌مما وه‌زیری حکومه‌تی شێخ مه‌حموود بوه. که‌مینه‌کان ده‌وری ماسمێدیان بۆ پرسی کورد گێڕاوه و ڕاسپارده‌کانی کوردیان به هاو دینه‌کانی خۆیان گه‌یاندووه و ئه‌مه فاکتۆرێکی له بار بۆ، به‌رز کردنه‌وه هیژمونی سیاسی میلله‌تی کورد بووه. چونکوو کورد لایه‌نگری ئاشتی و سولحه،و ئیهانه و بێحورمهتی به که‌مینه‌کان ناکا، ده‌رهاویشته و کاردانه‌وه‌ی چاکی له سه‌ر بیر و ڕای غه‌یره موسڵمان و به گشتی مه‌سیحیه‌کان داناوه. مه‌سیحیه‌کانی عێراق، تورکیا، سوریا و ئێران هه‌میشه هاواری زوڵم و سته‌می موسڵمانه‌کانیان به گوێ دونیا گه‌یاندووه. مه‌سیحیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌نیا له سه‌ر خاکی کوردستان ئه‌منیه‌ت و ئاسایشیان هه‌یه و، نا ڕاسته‌خۆ سه‌باره‌ت به ڕه‌حم و وه‌فا و هاوده‌دری و دڵنه‌وایی کورد، زانیاری پۆزیتیڤیان که‌م تا کورتێک به دونیای مه‌سیحی گه‌یاندوه و داوه .
پاش شۆڕشی گه‌لانی ئیران و هاتنه سه‌ر کاری مه‌لاکان، بنه‌ماڵه به‌هاییه‌کان له ترسی سوتاندنی ماڵ و خاو خێزانیان و ئیعدام کردنیان به‌ره‌و ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان هه‌ڵهاتن و کۆچیان کرد. تاقمێکی به‌هایی به‌ره‌و شاری سنه کۆچ و په‌نایان هێنا وخه‌ڵکی شه‌ریفی سنه پێشوازیان لێکردن وله‌و شاره نیشته‌جێ بوون. دیموکراسی و ئازادی له شاری بۆکان که له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ئیدارهدهکرا،به‌ڕاشکاوی هه‌ست ده‌کرا. هاوکات به‌هاییه‌کانی شاری میاندووئاو به شیوه‌یه‌کی ئیسلامی له ماڵه‌کانی خۆیان سوتێندران که،باوک و دایک فریای نه‌جاتی کوڕ و کچه‌کانیان نه که‌وتن. به پێی خه‌سله‌تی ئابوری و یه‌ک گرتنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان، کورد و وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئامرێکا، بۆ دیفاع له دیموکراسی پارله‌مانی و حورمه‌ت له تاکی کۆمه‌ڵگا، هاو خه‌بات و هاو سه‌نگه‌ر ده‌بن و ده‌که‌ونه به‌ره و کاناڵێک که به کرده‌وه دژی کۆنه‌پارێزان و لایه‌نگرانی قانونه وشک و کۆنه‌کانی بیابانن. ئه‌م هاوخه‌باتیه، هاوسهنگهریه، هاو به‌رژه‌وه‌ندیه، هاو بۆچونه تا چ کات بڕ ده‌کات، به بارودۆخی ژئوپۆلیتیکی جیهان له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا، و له هه‌نگاوی دووهه‌مدا هه‌ل و مه‌رجی ئاڵوزی کوردستان و پاراستنی بهژهوهندیهکان گرێ دراوه و که‌س ناتوانی ئاماژه به له یه‌ک ترازان، دابڕان، یه‌کگرتنی ستراتیژی و ناوچه‌یی بکات. به‌رژه‌وندیه‌کان ،دیاریکه‌ری هه‌موو ئاراسته سیاسیه‌کانن.
زاگرۆس پۆست: لەم بارودۆخەی ئێستادا وەك دەبینین سێ بەشی كوردستان گۆڕانكاری جیدی تیا روویداوەو روودەدات، هەر بەشەیان بەجۆرێك پێشكەوتنێك لەخەباتی سیاسی‌و مەدەنییان تێبدا بەرچاو دەكەوێت، پێتوایە جێگەو شوێنی رۆژهەڵات لەهاوكێشەكانی ناوچەكە كامەیە؟ بۆ بزوتنەوەی كوردی رۆژهەڵات توشی ركودو وەستان بووه؟
ره‌شاد مسته‌فا سوڵتانی: ڕێبه‌ریی جه‌ماوری خه‌ڵک ده‌وری فراوان و به‌ر بڵاوی هه‌یه‌و، یه‌کێکیان ده‌وری “کاریزمایی” ڕێبه‌ره. ئاستی پێگه و ستاتوسی کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رز نیه. هه‌ڵسوڕانی ئه‌م بیست ساله‌ی دواییان هه‌ر له نادڵسۆزی، دابڕان، له‌ت بوون و دژایه‌تی له گه‌ڵ یه‌کگرتندا تێپه‌ڕ بووه. دووری له زید و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کونتڕۆلی بێ هاوتای سنوور له لایه‌ن فاشیزمی ئیسلامی، تۆری جاسوسی به هێز له شاره کوردنشینه‌کانی نزیک سنووری ده‌ستکرد، ده‌سته‌وه‌ستانی حیزبه‌کان بۆ حکومه‌تی هه‌رێم ، نه‌بوونی متمانه‌ی ڕێبه‌ران به ڕزگاری کوردستان، شه‌ڕ له سه‌ر ناوی کۆمه‌ڵه و دیموکرات ،خزانی ته‌یفی جاسوسی ئیرانی له ناو ڕێکخراوه‌کاندا، سکوت و سازشی حیزبه‌کانی باشور له گه‌ڵ تورکیا و ئێران، نه‌بوونی پلاتفورمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری ڕووداوی کت‌وپڕ و گۆڕانکاریه‌کان، بایه‌خ نه‌دانی جیددی به پرسی کورد، ده‌وری نیگه‌تیڤ و خراپی ماسمێدیای حیزبه‌کان سه‌باره‌ت به جیابونه‌وه و مافی چاره نووسی گه‌لی کورد له هه‌ر پارچه‌ی داگیرکراو، خاڵ گه‌لێکی هاوبه‌شی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
په‌یوه‌ندی ڕێبه‌ری له گه‌ڵ شارۆمه‌ندان مه‌جازی و له کانالی ماسمێدیاوه ده‌کرێ، په‌یوه‌ندی نزیک و حوزوری حیزبه‌کان له ناو جه‌ماوه‌ردا غایبه، ته‌نیا یه‌ک میتر له خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئازاد نه کراوه، هه‌ر بۆیه ئیستا بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات تووشی داڕمان و هه‌ناسه‌ی له به‌ر بڕاوه. ئێتر به به‌ریه‌وه نه‌ماوه و هه‌موو که‌سێکی هه‌راسان کردووه. پێگه و جێگای کزی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناو ڕاپه‌ڕینی ئیستای گه‌لی کوردا، به ئاشکرا دیاره و بیر و ڕای گشتی کوردی ناڕازی کردووه. پێش بینی داهاتوی ڕه‌وتی خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ئاسانی ناکرێت و پێ ده‌چێت، له ناوه‌وه ڕێکخراوه و ڕێبه‌رانی خۆیان په‌روه‌رده و دروست که‌ن. پاسیڤ بوون و یه‌ک نه گرتنی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به جۆرێک کاردانه‌وه‌ی خراپی لێکه‌وتوته‌وه، که ده‌سکه‌وته مێژوییه تۆمارکراوهکانیشی خه‌ریکه به ناوی پارته‌کانی تروه تۆمار ده‌کرێت. چه‌کدار کردنی ژنان بۆ یه‌که‌م جار له بزووتنه‌وه‌ی کوردی‌دا، کۆمه‌ڵه و له گوندی ئاجی که‌ندی ناوچه‌ی بۆکان کردی که چی، ئه‌مڕۆ حیزبی تر ئه‌م ده‌سکه‌وته بۆ خۆی داگیر ده‌کات ! شورا هه‌م کۆمه‌ڵه و هه‌م دیموکرات وه‌ک ئوڕگانێکی جه‌ماوه‌ری به ناوه‌ڕۆکی جیاوازه‌وه، خه‌باتیان بۆ کرد و له شار، شارۆچکه و دێهات دایانمهرزاند. ئه‌م ده‌سکه‌وتانه خه‌ریکن بزر و گوم ده‌بن. ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر تر به‌لای پارتی کرێکارانی کوردستان (پژاک) هه‌ڵسوڕاوه و له ژێر چه‌تری ئه‌واندا ڕێک ده‌خرێن. نه‌بوونی حوزوری فیزیکی کۆمه‌ڵه و دیموکرات بۆشایی خولقاندووه و پێ کا کا، بوشاییهکهی پڕ کردوه‌ته‌وه و خه‌ڵکی سازمان داوه.
ده‌بوا کۆمه‌ڵه و دیموکرات له ساله‌کانی 57 و 58 هه‌تاویدا، فورمێک له سهربهخۆێێان ڕاگه‌یاندبا، تا ئیستا له داهاته‌که‌ی که‌ڵک وه‌ر گرن. بیرۆکه‌ی ڕاگه‌یاندنی نه‌وعێک ئوتونۆمی، له ناو تاقمێکی تێگه‌یشتوو هه‌بوو و بانگه‌وازی بۆ کرا. حیزبه‌کان نرخیان جیددیان، بۆ حاکمیه‌ت و ئیداره‌ی فه‌رمی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دانه‌نا و پاراستنی ئێرانی یه‌کپارچه و دایکی نیشتمان ستڕاتژیان بوو و ئیستا به‌ر لافاوه‌که‌ی که‌وتوون. ڕێبه‌رانی ڕۆژئاوای کوردستان لێکدانه‌وه‌ی دیاریکراو، له بارودۆخی دیاریکراویان په‌سه‌ند کرد و له جه‌زیره، کانتونه‌کان(کۆمونه‌کان یا شاره‌داریه‌کان ) به خێرایی بڕیار نامه‌ی مافی ژنانیان په‌سه‌ند کرد و له ئاستی جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه و ئوتوریته‌ی ژنانی کوردی به‌رز کرده‌وه. ئه‌م دیارده‌یه هێله‌ری کلینتونی ناچار به قسه کرد و وتی: پێویسته ئامریکا پشتیوانی له‌و ژنانه بکات که شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن ! بڕوام وایه و له وتارێکدا ئاماژ‌م پێ کردووه، که جایزه‌ی ئاشتی نوبیل له ساڵی 2015 شیاوی ژنانی کۆبانیه و ماسمێدیای کورد ده‌بێت وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی، قه‌ناعه‌ت به، به‌رپرسانی نیڕویژی بێنێت تا ژنانی کۆبانی خه‌ڵاته‌که وه‌رگرن ! خه‌باتی ژنانی کۆبانی هه‌نگ ئاسا به‌رده‌وامه و هیوابه‌خشه ! حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تووشی نه‌خۆشین و په‌تای ” کونگهرهو کنفرانس”ی نا پێویست هاتون. و هه‌میشه کونگه‌ره و کونفرانسه‌کان به سه‌رکه‌وتوویی ته‌واو ده‌بێت و له ماسمێدیاکانیان بۆ ده‌سکه‌وته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانیان بانگه‌واز ده‌که‌ن. حیزبی چه‌پی کومونیزمی کرێکاری به هه‌موو باڵه‌کانیه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کزیان هه‌یه و هه‌ر ئاڵۆزن و پلاتفورمی هاوبه‌شیان نیه وزۆر له یه‌ک دوورن و، هیشتا خۆیان له تراویلکه و ئوتوپی ئێرانی یه‌کپارچه و دایکی نیشتمان خه‌لاس نه‌کردووه و ده‌یانه‌وێت له به‌ر خاتری خاتران، به خوێنی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، چینی کرێکار له ئێران ڕزگار که‌ن. 35 ساڵه قهیامی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران کراوه و هیشتا، له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی خاون ده‌سه‌ڵات که حکومه‌تی به ده‌سته‌وه‌یه، زمانی کوردی قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ر شار و شارۆچکه‌ی کوردستان میلیتاریزه‌یه ،کوردی رۆژهه‌ڵات وه‌ک شارۆمه‌ندی ده‌رجه چوار (پاش فارس، تورک، عه‌ره‌ب) مافی پێ دراوه. ئه‌م فاکتور و دیاردانه‌ی سه‌ره‌وه، که قه‌واره و فورمی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن ده‌لیلی سه‌ره‌کی بۆ وه‌ستانی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌یه. له هه‌مان حاڵ‌دا، خه‌باتی مه‌ده‌نی، سه‌ر شه‌قام و ههڵسوررانی فه‌رهه‌نگی و کولتوری له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که له کونتڕۆلی حیزبه‌کاندا نیه و ناکرێ به حیسابی کاری نهێنی حیزبه‌کان دانرێت، گه‌شه‌ی به‌رچاوی کردووه ئه‌مما به نیسبه‌ت پارچه‌کانی تره‌وه کزه و به شێوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی و سه‌رشه‌قام له شاره‌کانی ئامێد، سلێمانی، وان، قامێشڵۆ، هه‌ولێر، که‌رکووک و کۆبانی گشت گیر نیه. حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات، ئیستا خاوه‌نی ئێعتباری کۆمه‌ڵایه‌تی و هیژمونی سیاسی به‌رز نین و ئه‌گه‌ر به جیددی وریا نه‌بن، ڕه‌نگه به‌و شێوه که یه‌کێتی و پارتی که‌وتنه داوی سپای پاسداران و بۆ ئازاد کردنی هه‌ڵه‌بجه تراژیدیان خولقاند و شه‌ریکی ئه‌و کاره‌ساته دڵتهزینهن که به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا هات، پیلانی سپاه بۆ له دا‌و خستنی کۆمه‌ڵه و دیموکرات هه‌میشه له ئارادایه.
ئایا هێزی ئیستای پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات و کۆمه‌ڵه، ده‌توانن له شه‌ڕی کۆبانی به‌شدار بن ؟ چونکو مه‌ترسی ئه‌وه‌هه‌یه سپای پاسداران، به‌و ده‌سه‌ڵاته که له هه‌ریمی کوردستانی باشور به‌ده‌ستی هێناوه، کۆسپ و گرفت بۆ کۆمه‌ڵه و دیموکرات بخولقێنێت. ئه‌گه‌ر بیاتوانیبا، حوزوری فه‌عالیان له شه‌ڕی کۆبانی کردبا، بێ گومان جه‌ماوه‌ری به‌رچاو له خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات له ده‌وریان کۆ ده‌بونه‌وه و ئیعتبار و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جارانیان، له بوارێکی تردا به ده‌س ده‌هێنایه‌وه. نهێنی و هه‌ڵویستی پی کا کا چییه که ده‌توانی له ڕۆژهه‌ڵات جه‌ماوه‌ر ڕێک بخات وله ئیلام، قروه، دێگولان، سنه، بۆکان، ورمێ، ماکۆ، بانه،سه‌ڵماس،مه‌هاباد،سه‌قز، مه‌ریوان، پاوه،کرماشان ئه‌ندامه‌کانی بۆ شه‌ڕی کۆبانی ڕه‌وانه بکات ! چ فاکتۆرگه‌لێک که‌س و کار، برا و خۆشکی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی ڕه‌نجاندووه که له‌م دوو ڕێکخراوه به چه‌ندین لق و پۆپه‌وه توڕه، ناڕازی، گله و گازنده‌یان هه‌یه؟؟
زاگرۆس پۆست: لەم نێوەندەدا رەنگەی حیزبەكانی رۆژهەڵات زۆرترین گلەییو گازندەیان بێتەسەر، ئەگەرچی لەمدواییانە هەوڵدرا 5 لایەنی سیاسی كاری هاوبەش بكەن، بەڵام سەری نەگرت. بەگشتی كێشەی حیزبە سیاسییەكانی رۆژهەڵات لەچیدا دەبینیتو پێتوایە تا چەند هاوكاری حیزبەكان كاریگەریی لەسەر خەڵك‌و بزوتنەوەی رۆژهەڵات دەبێت؟
ره‌شاد مسته‌فا سوڵتانی: ئه‌گه‌رچی که‌مته‌رخه‌می و شه‌ڕه جنێو و تۆران له یه‌کتر، دابڕان، ئوردووگا نشینی، یه‌ک نه‌گرتن له سه‌ر خاڵه‌کان و پلاتفورمی هاوبه‌ش ناوه‌ڕۆک و کاکڵه‌ی ئه‌م حیزبانه‌یه .به‌ڵام به ڕاستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکیان له خۆیان تاراندوه و بیزاریان خولقاندووه. پێویسته حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که به هات و هاوار شتێکن و به کرده‌وه شتێکی تر ،خاڵه کزه‌کانی خۆیان وڕاستیه‌کان بخه‌نه ڕوو، ئه‌گه‌رچی تاڵ و تفتیش بێت. په‌یوندیه دیپلۆماسی و ئابوری و ئیستڕاتژیان له گه‌ڵ حیزبه‌کانی باشوور و رۆژئاوا و باکوور په‌ته‌و که‌نه‌وه و له ئه‌زمون و شێوه‌و سه‌بک کاری ئه‌وان ئه‌زمون و ته‌جروبه فێر بن. حیزبه‌کانی تر جگه له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان توانای ڕێک خستنی جه‌ماوه‌ری کوردیان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی جه‌ماوه‌ر فیکری سیاسی ئه‌م حیزبانه قه‌بوڵ ناکه‌ن. پارتی کرێکارانی کوردستان توانای خۆگونجاندن له گه‌ڵ گلوبالیزم و لێکدانه‌وه‌ی کونکریت له بارودۆخی کونکریتیان له ئاستی به‌رزدایه.
کێشه و ناکۆکی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر تر له‌م فاکتۆرانه: سه‌لیقه‌کان،به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی و بنه‌ماڵه‌یی، پۆست و مه‌قامی ڕێبه‌ری هه‌تاهه‌تایه،دروست کردنی دیواری کونکرتی حیزبی، شه‌ڕ له سه‌ر ناوی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه،به‌ساڵا چوونی ڕێبه‌ران که ته‌مه‌نیان ڕوو له خه‌زانه، نه‌بوونی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ شارۆمهندنی ڕۆژهه‌ڵات، بایه‌خ نه‌دان به دیاگرامی ته‌مه‌نی گه‌نجه‌کان له رۆژهه‌ڵات، ئاژاوه‌گێڕی به‌ر بڵاوی سپای پاسداران، ئوردووگا نشینی، هه‌وڵ نه‌دان بۆ ڕزگار کردنی ناوچه و هه‌ریمێکی رۆژهه‌ڵات، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و ناوه‌ندی که‌سانێکی ئاسایین، ژماره‌ی زۆری ئه‌ندامانی دوو ئوڕگانی ده‌فته‌ری سیاسی و کومیته‌ی ناوه‌ندی که دووره له بنه‌ماکانی کاری حیزبی، نه‌هاتن و پێشوازی که‌می گه‌نجه‌کان بۆ پێشمه‌رگایه‌تی، هه‌ڵسوڕێنه‌رانی حیزبه‌کان ته‌نها کادیره کۆنه‌کانن، نه بوونی ژنان له کومیته‌کانی بڕیار ده‌ر و ناوه‌ندی،ته‌رخان کردنی ماسمێدیاکانیان: تله‌ڤیزیون، ڕادیو، سایته‌کان بۆ کاری سیکتی و مه‌حفه‌لیزم و دانانی دیوار و قه‌ڵای حیزبی و په‌ره پێدان به ده‌سته‌گه‌ری حیزبی خۆی ده‌نوێنێ. مێژوو باشترین داوه‌ره، له ساله‌کانی 57 و 58 هه‌رکات کۆمه‌ڵه ودیموکرات کاری هاوبه‌شیان کردووه جه‌ماوه‌ری کورد وه‌ره‌یان به‌رز و له ئه‌م دوو ڕێکخراوه‌یه پشتیوانیان کردووه.
پێک هێنانی هیئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کورد ،دانیشتن له گه‌ڵ هیئه‌ت ونوێنه‌ری خومینی له شاری سنه، بایه‌خ نه‌دان به بیر و ڕای کۆن و هه‌ڵویستی مه‌لا ئه‌حمه‌د موفتی زاده، به‌شداری هاوبه‌ش له شه‌ڕه‌کانی دارساوێن نمونه‌ی چاکی هاوکاری کۆمه‌ڵه و حیزبی دیموکراته. .شه‌ڕی ناوخوێێ که کۆمه‌ڵه و دیموکرات کردیان و هه‌موو ته‌شکیلات و ئه‌ندامانی ئه‌م دوو رێکخراوه‌یه له شکستی بزووتنه‌وه‌دا، به‌رپرس و شه‌ریکن، پشتیوانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی به خوارترین ئاست گهیاندوخهڵکی دڵ سارد و نا‌ئومێد کرد. له و قۆناغه‌دا سپای پاسداران باشترین ده‌سکه‌وتی به ده‌س هێنا. کومیته‌ی ناوندی کۆمه‌ڵه متمانه‌ی به خۆی نه بوو و ڕاسته‌وخۆ ئێرانی یه‌کگرتووی هه‌ڵبژرادبوو و گالته‌ی ئاشکرای به پرس و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌ویی کورد ده‌کرد، پاشان ئه‌م هه‌ڵویسته ڕووخێنهرهیان به کونفرانسێک پینه وپاساو کرد و ته‌م و مژهکهیان ڕه‌وانده‌وه. له حیزبی دیموکرات ته‌نیا شه‌هید دوکتور قاسملو بڕیارده‌ر بوو، ئه‌گێنا به‌ستێن و زه‌مینه‌ی ئاشتی به بێ حوزوری ڕیزدار دوکتور قاسملو،له لایه‌ن کۆمه‌له‌وه فه‌راهه‌م کرا وبهڕێزیان له ئوروپاوه په‌یامی به ده‌فته‌ری سیاسی خۆیان دابوو، ده‌ست ڕاگرن تا دێمه‌وه کوردستان. که هاته‌وه هه‌مووی تێک دا و شه‌ڕ ده‌ستی پێکرده‌وه که بیزاری و پشتیوانی نه‌کردن له بزووتنه‌وه‌که‌ی به دواوه بوو. حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه ده‌بوا شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیان نه‌کردبا. ئه‌گه‌ر ڕێزێک بۆ دیموکراسی هه‌بوایه بیگومان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی حیزبێک له نێو سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدا دیاری ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر کورد ڕێبه‌رانێکی وه‌ک گاریبالدی (ئیتالیا) نیلسو ن ماندیلا (ئا‌فریکای باشوور) و بیسمارکی (ئالمان) بوایه، بیگومان شه‌ڕی براکوژی هه‌رگیز ڕووی نه‌ده‌دا. له حاڵی حازردا، ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبانه له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان پلاتفورمی هاوبه‌ش هه‌ڵنه‌بژێرن و یه‌ک نه‌گرن و به‌ره‌ی یه‌کگرتوو پێک نه‌هێنن، کاردانه‌وه‌ی خراپ و ڕووخێنه‌ری له سه‌ر سایکۆلۆژی خه‌ڵک داده‌نێت ووه‌ک جاری جاران له په‌راوێز ده‌که‌ونه‌وه ودیارده و پڕۆسه‌ی ئوردوگانشینی هه‌ر ته‌واو نابێت.
ده‌وری دراوی ئامریکا !
ئامریکا هه‌موو بازرگانی و تجاره‌تی ولاتانی دونیای، پاون کردووه و” دولار ” تاقه ئه‌رز و دراوی به نرخ بۆ بازرگانی جیهانی بووه. ده‌وری ئابوری دولار شکاوه و دابه‌زیوه و ئیستا رووسیا، به‌ڕازیل، ئا‌فریکای باشور، هیند و پاکستان بڕیاریان داوه تا ئه‌و ئه‌ندازه بۆیان ده‌کرێت تجاره‌ت و بازرگانی خۆیان به ده‌راوێکی تر جگه له دولار به‌ڕێوه به‌رن. ئه‌م بڕیاره، کاردانه‌وه و فشاری قورس ده‌خاته سه‌ر مه‌یدانی ڕمبازێنی دولار و ئه‌م دراوه پسکۆ پسکۆ له بازرگانی نێو نه‌ته‌ویی پاشه کشه ده‌کات. و ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و سیاسی ئامریکا که‌م ده‌کاته‌وه.
کوڵه دیکتاتوره‌کان !
جاران ئامریکا، پلان و نه‌قشه کانی، به هۆی کوڵه دیکتاتوره‌کان له عه‌ره‌بستان، ئوردون، تورکیا، عێراق، پاکستان، به‌حرین، قه‌ته‌ر و ئیسرائیل
جێ به جێ و به‌ئاشکرا ده‌ستوره‌کانی به ڕێبه‌رانی ئه‌م وڵاتانه دیکته ده‌کرد. هه‌ڵویستی ئه‌م کۆلهدیکتاتورانه ،ئیستا‌و له مێژووی سه‌رده‌م پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌کان و پێشنیاره‌کانی ئامرێکا و وڵاتانی ئوروپای رۆژئاوایه. ئامریکا بۆ هێرش کردنه سه‌ر داعش وشکستی حکومه‌تی سه‌دام ،نه‌یتوانی قه‌ناعه‌ت به تورکیابێنێت که له پایگاکانی که‌ڵک وه‌ر گرێت. له‌م پێڤاژۆهدا وه‌زن و هیژمونی سیاسی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئامریکا به‌ره به‌ره هاته خواره‌وه. به‌تایبه‌ت کۆنه‌پارێزانی جمهوری ئیسلامی، له پرسی پیتاندنی بومبی ئه‌تۆمی و شه‌ڕی موزاکره و دیالۆگ، له به‌رانبه ر ئامریکا چاو شارکێ و گاڵته ده‌که‌ن. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زلهێزه‌کان به‌ره به‌ره که‌م ده‌بێته‌وه و به‌ستێنی جێ گۆڕکی، قوتبه بڕیار ده‌ره‌کان ئاماده ده‌بێت. پێ ده‌چێت له داهاتودا وڵاتانی چین، پاکستان، ئا‌فریکای باشور، هێند،کانادا، ئوسترالیا و به‌رازیل ئاڵترناتیڤ بن و ئوروپای یه‌کگرتوویش ڕوو له گه‌شه‌یه .
ژانی سه‌ختی گۆڕانکاریه‌کان !
گۆڕانکاریه‌کان ده‌ردی بێده‌رمانی خه‌ڵکیان چاره نه کرد !
ئامریکا له ئه‌فگانستان، عێراق، لیبی، میسر، ئه‌لجه‌زایر و تا ڕاده‌یه‌ک سوریا گۆڕانکاری کردووه و دیکتاتوره‌کانی له ده‌سه‌ڵات لابردووه. ئێستا له ئوکراین، سوریا، ئافگانستان، ئێران،پاکستان،لێبی، میسر زلهێزه‌کان شه‌ڕی جبهه‌یی و شه‌ڕی مه‌ده‌نی و دیالۆگ ده‌که‌ن. هه‌ل و مه‌رجه‌که تا دێت خراپتر بوه و حکومه‌ته دامهزراوکان ئالترناتیڤی گونجاو نین و ناتوانن وڵاته‌کان ئیداره که‌ن. ته‌نیا شه‌ڕی باڵکان و یوگوسلاڤیای کۆن، هیوابه‌خش بوو و نه‌ته‌وه‌کانی بوسنی، کروات وماکدونی له ژێر ده‌ستی ” سه‌ربه‌کان” ده‌ر هاتن ڕزگاریان بوو. بیر و ڕای گشتی چاوه‌ڕوان بوو که زلهیزه‌کان بتوانن سیسته‌می نوێ، حکومه‌تی عادڵانه و پارله‌مانی کارا دامه‌زرێنن، که چی بار ودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌م ولاتانه هێشتا سه‌قام گیر نه بوه وخوێن ڕشتن، کوشت و کوشتاری خه‌ڵکی سیڤیل و ئاسایی بێداد ده‌کات. ئه‌منیه‌ت و ئاسایش له م وڵاتانه به یه‌کجاری باری کردووه و،له هه‌ر ناوچه و هه‌رێمێکی ئه‌م وڵاتانه ئیسلامی سیاسی و داعش سه‌ریان هه‌ڵداوه و که‌رامه‌ت و گیانی خه‌ڵک، به تایبه‌ت ژنان بوته گا ڵتهجاڕی ئه‌م ڕه‌وته ئیسلامیانه. ئه‌وانه‌ی که ڕه‌ش بین نین، پێیان وایه ئه‌منیه‌ت و ئاسایش له سیستمه پێشوه‌کان گه‌لێک له سیستمه‌کانی ئیستا باشتر بوو. ئاین و ئاینزاکان، سۆفیه‌کان، ده‌رویشه‌کان ،عه‌ڵی الله‌ی، یارسان، مه‌سیحی، یه‌هودی، شه‌به‌ک، یه‌زیدی، کاکه‌یی، قه‌ڵخانی، سونی، شیعه ساڵیانی ساڵ پێکه‌وه له سولح و ئاشتیدا ژیابوون، ئیستا، ئیسلامیه‌کان تینوی گیانی یه‌کترن و یه‌کتر ده‌کوژن و، باجه‌که‌ی ته‌نیا خه‌ڵکی سڤیل و ئاسایی ده‌یدات. کورد هه‌میشه تاسه‌بار و نیگه‌رانی سبه‌ی ڕۆژی ڕووداوه نه خوازراوهکانه که نه بێته قۆچی قوربانی. برینه‌کا نی گه‌لی کورد هێشتا ساڕیژ نه بوون و ساڕیژ نه کراون
و، له‌م گێژاوه‌دا” ئیسلامی سیاسی” شه‌ڕێکی ترسناک و نه‌خوازراویان داسه‌پاندووه و تووشی میلله‌تی کورد کردووه. و بیگومان باجه‌که‌ی بۆ گه‌لی کورد قورس و گرانبه‌هایه.
10 12 2014 سوید
تێبینی: جەختکردنەوەکان لەلایەن بەڕێز کاک رەشادە
رەشاد مستەفا سوڵتانی كێیە؟
له گوندی ئاڵمانه‌ی هه‌ورامان له دایک بووه
برای پێنج شەهیدە لەوانە: كاك فوئاد موستەفا سوڵتانی (یەكێك لەدامەزرێنەرانی كۆمەڵەو سەركردەی دیاری بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی خەڵكی كوردستان)و گیانبەختكردوان حسەین، ئەمین، ماجیدو ئەمجەد مستەفا سوڵتانی.
خویندنی سه‌ره‌تایی له ئاڵمانه، ناوه‌ندی له شاری سنه و ده‌ورانی چوار ساڵه‌ی زانستگای ، له تاران ته‌واو کردووه.
بەهۆی هەڵسوڕانی سیاسی ماوه‌ی دووساڵ بۆ شاری نه‌هاوه‌ند دوور خراوه‌ته‌وه و ته‌بعید کراوه.
چه‌ندجار له لایه‌ن ساوکهوه بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌ستگیر کراوه. له تاران سێ جار، نه‌هاوه‌ند یه‌ک جار و شاری بانه یه‌ک جار .
ده‌ساڵ مامۆستای ده‌بیرستانه‌کانی شاری سنه بووه.
هه‌شت ساڵ پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بووه.
24 ساڵه له تاراوگه و له‌وڵاتی سویده و دیسان له بواری په‌روه‌رده و بارهێنان، له سوید خوێندویه‌تی و دانشنامهکهی ته‌کمیل کردووه و شه‌هاده‌ی به‌رزی مامۆستایی ،له زمانی کوردی و جیوگرافیای سروشتی وه‌ر گرتوه.
تاساڵی 2012 ، مامۆستای زمانی کوردی منداڵه په‌نابه‌ره‌کانی کوردستان بووه و کاری کردووه .
ئێستا خانه‌نشێن کراوه و خه‌ریکی نوسین و کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانه.