زیاتر لە 10 رۆژە كە نزیكەی 200 كرێكاری موجتمعی كشتو صنعتی مەهاباد بۆ دربڕینی ناڕەزایی بە دواكەوتنی حەقدەستەكانیان مانیان گرتوەو چادریان هەڵداوە.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
كۆبوونەوەی ناڕەزایی كرێكاران لەبەردەم پارێزگای ئیلام
رۆژی یەكشەممە 3ی گەلاوێژ، كرێكارانی بێكاركراوی مەیدانی نەوتیی بیجار، جارێكی دیكە لەبەردەم بینای پارێزگاری ئیلام كۆبوونەوەو خوازیاری دەستبەركردنی مافەكانیان بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »داڵاهۆ.. سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لەنوێنەر مەجلیس دەستگیركران
هێزەكانی سپای پاسداران سێ هاوڵاتی خەڵكی داڵاهۆیان بەتۆمەتی تەقەكردن لە كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی نوێنەرێكی مەجلیس دەستگیركرد.
زۆرتر بخوێنەوە »سنە.. كرێكارێكی كورد بێسەروشوێن دەكرێت
كرێكارێكی كورد كە لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی كرێكارییە، لەسەردانێكی بۆ ئێران لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیرو تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.
زۆرتر بخوێنەوە »حكومەتی هەرێم وەڵامی موحسین رەزایی دەداتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەڵامی چەند لێدوانێكی موحسن رەزایی سەرۆکی ئەنجومەنی تەشخیسی مەسڵەحەتی رژیمی ئێران دەداتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »“ئەگەر كورد سەربەخۆ بێت ئیسرائیلی دووەم دروست دەبێت”
راوێژكاری باڵای عەلی خامەنەیی پێیوایە ئەگەر كورد بەسەربەخۆیی بگات ئیسرائیلی دووەم لەناوچەكە دروست دەبێتو ئێران دژی ئەمە دەوستێت.
زۆرتر بخوێنەوە »پێشمەرگەیەكی حیزبی دیموكراتی كوردستان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
رۆژی هەینی پێشمەرگەیەكی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە ناو بارەگای ئەو حیزبە لە باشوری كوردستان بە گوللە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
زۆرتر بخوێنەوە »دووەم كۆبوونەوەی حیزبەكانی رۆژهەڵات لەسلێمانی بەڕێوەچوو
دوێنێ چوارشەممە دووەم كۆبوونەوەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان سەبارەت بە هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی هاوكاری زیاتری حیزبەكان، لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
زۆرتر بخوێنەوە »رۆژنامهیهكی ئیسرائیلی: كوردهكان ئهو هێزه بێ دهنگهن كه رهنگه ئێران بشكێنن
رۆژنامهى “هائارتس”ى ئیسرائیلی، له راپۆرتێكیدا تیشك دهخاته سهر راپهڕینی كوردانى رۆژههڵات و چالاكییهكانى پێشمهرگه لهو سنووره، پرسیارى ئهوهش دهكات، كه ئایا ئهوانیش بهههمان شێوهى باشوور سهربهخۆییان دهوێت؟.
زۆرتر بخوێنەوە »حزبی دیموکرات داوای مانگرتنی سەرتاسەری خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران داوا لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات لەدژی سیاسەتەکانی ئێران مانگرتنی سەرتاسەری ئەنجام بدەن.
زۆرتر بخوێنەوە »مانگرتنی شۆفێر ئۆتۆبوسەكانی شاری سنە بەردەوامە
لە دوێنێ شەممەوە مانگرتنی شۆفێرانی سازمانی ئۆتۆبوسڕانی شاری سنە لە سێڕیانی بەرقی (بەر باخ میللی پێشوو) بە بۆنەی گران بوونی نرخی گازۆئیل بەردەوامە.
زۆرتر بخوێنەوە »كرماشان.. هێرشكرایەسەر كاروانی فەرمانداری ئیسلامئاباد
ئەمرۆ لەلایەن ژمارەیەك چەكدار هێرشكرایەسەر كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی فەرماندارو نوێنەری ئیسلام ئابادی رۆژئاوایو داڵاهۆ كە بەهۆی ئەوەوە دوو كەس كوژرانو فەرمانداریش بریندارە.
زۆرتر بخوێنەوە »سەردەشت.. كۆڵبەرێك تەمەن 17 ساڵ بە گوللەی هێزەكانی رژیم بریندار بوو
كۆڵبەرێكی كوردی تەمەن 17 ساڵ بەهۆی دەستدرێژی گوللەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە توندی برینداربوو.
زۆرتر بخوێنەوە »سنە.. دوو هەڵسوڕاوی كرێكاریی لەزیندان ئازاد كران
نیوەرۆی ئەمرۆ 19ی پوشپەڕ، هەریەك لە موزەفەر ساڵح نیاو هاشم رۆستەمی، هەڵسوڕاوانی كرێكاری لە زیندانی شاری سنە ئازاد كران.
زۆرتر بخوێنەوە »سنە.. هەڵسوڕاوێكی كرێكاریی رەوانەی زیندان كرا
موزەفەر ساڵحی نیا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەكێتی ئازادی كرێكارانی ئێران كە رۆژی یەكەمی پوشپەڕ لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرابوو، رەوانەی قەرەنتینەی زیندانی شاری سنە كرا.
زۆرتر بخوێنەوە »كرماشان.. دایكو باوكی هەڵسوڕاوێك بانگهێشتی ئیتلاعات كران
بۆ شەشەمین جار، دایكو باوكی هەڵسوڕاوی میللی مەزهەبی بانگهێشتی وەزارەتی ئیتلاعات لەشاری كرماشان كرا.
زۆرتر بخوێنەوە »