دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

كرێكارانی (كشت‌و صنعت)ی مەهاباد ماوەی 10 رۆژە مانیان گرتوە

زیاتر لە 10 رۆژە كە نزیكەی 200 كرێكاری موجتمعی كشت‌و صنعتی مەهاباد بۆ دربڕینی ناڕەزایی بە دواكەوتنی حەقدەستەكانیان مانیان گرتوە‌و چادریان هەڵداوە.

بەپێی زانیارییەكان كرێكارانی شیركەتەكانی (كشت‌و صنعت مەهاباد، ئاژەڵداری‌و صنعتی مەهاباد، شیركەتی هوما مرغ ‌و ساردانەی زەمزەمی مەهاباد) ماوەی 14 مانگ حەقدەستیان پێ نەدراوە.

كرێكارانی ناڕازی سەرەڕای داواكارییەكانیان نیگەرانی خۆیان لە مەترسی لەسەركاردەركردن‌و بیكاربوونیان دەربڕی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …