ئێواره‌ی دوێنێ دوو برا به ناوه‌کانی محه‌مه‌دو مه‌حیه‌دین رۆحانی خه‌ڵکی شاری سه‌قز به هۆی ناشارهزابوونیانهوه له مه‌له له ناو چه‌می سه‌قز نوقم بوون‌و گیانیان له ده‌ستدا.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی دوو برا به ناوه‌کانی محه‌مه‌دو مه‌حیه‌دین ره‌حمانی ته‌مه‌ن 30و 28ساڵ به هۆی مهلهنهزانینهوه نوقم بوون‌و گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست رووداوه‌که له خوار ئاوایی پیروێنسو له سه‌ر رێگه‌ی ئاوایی حه‌سه‌ن ئاوادا بووه‌وه یه‌که‌مجار چه‌ند که‌س له چه‌می سه‌قز خه‌ریکی مه‌له‌کردن بوون‌و یه‌کێک له‌وانه مه‌حیه‌دینی برابچووکه‌که بووه، کاتێک براگه‌وره‌ی ئه‌بینێت نزیکه نوقم بێت خۆم ئه‌خاته ناو چه‌مه‌که‌وه به‌ڵام به هۆی ناشاره‌زایی هه‌ردووکیان پێکه‌وه نوقم بوون‌و گیانیان له ده‌ستداوه.
شایهتحاڵانو له‌وانه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو قوربانییه که له شوێنی رووداوه‌که بوون رایان گه‌یاندووه دوای ماوه‌یه‌ک غه‌واسه‌کان له سه‌قزه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنه‌و توانراوه ته‌رمه‌کانیان له ئاو بهێنرێته ده‌ره‌وه.