كاسبارێكی كورد خەڵكی ناوچەی سنووری مەرگەوەڕ لە ناوچەی ورمێ پاش دەسڕێژی گوللەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی بریندار كرا.
ئەم رووداوە رۆژی پێنج شەممە 15ی جۆزەردان روویدا كە كۆڵبەڕێك بە ناوی سەهیاد میرخان پوور تێیدا بە توندی برینداركرا.
ناوبراو پاش برینداربوونیش لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكان رێگەی پێنەدرا بەڕێ بكرێتە نەخۆشخانەو پاش ناڕەزایەتی خەڵكو شایەتحاڵەكان ئەم كاسبكارە بریندارە رادەستی نەخۆشخانەی شاری ورمێ كرا.
سەهیاد میرخان پوور خەڵكی ئاوایی براسب سەر بە ناوچەی سلوانای شاری ورمێیە كە لە رێگەی كۆڵبەریەوە ژیانی خۆی دابین دەكات.