هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

وتووێژە ناوكیەكان بێ ئەنجام كۆتاییان هات

دەوری چوارەمی وتووێژە ناوكیەكانی ئێران‌و هێزە جیهانیەكان لە شاری ویەن پێتەختی ئۆتریش سەر لەئێوارەی رۆژی هەینی بێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات.

عەباس عەراقچی جێگری وەزیری كاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێكی هەواڵنێریی لە ویەن رایگەیاند، مەبەست لەم وتووێژانە ئامادەكردنی رەشنووسێك بوو كە بە سەرنجام نەگەیشت.

كاربەدەستێكی باڵای ئەمریكا لە ویەن ئاماژەیان بەوەدا هێشتا جیاوازی‌و ناكۆكیەكی هەرە گرینگ لە نێوان هەڵوێستی دوو لایەندا دەبینرێ‌و ئەمەش پێویستی بەوەیە كە ئێران دەبێ خۆی یەكلا بكاتەوە.

پێدەچێت دەورێكی دیكەی وتووێژەكان لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ واتە مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت، بەڵام هاوكات ئەو كاربەدەستە باڵای ئەمریكا نیگەرانی خۆی لە بابەت دواكەوتنی ئەو وتووێژانە‌و پێشوەنەچوونەكان دەربڕیوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.