راگه‌یاندنه‌کانی بریتانیا دوێنێ یه‌کشه‌مه هه‌واڵی به‌فه‌رمی ناسینی ژیانی هاوبه‌شیی هاوڕه‌گه‌زبازانیان له‌و وڵاته بڵاو کرده‌وه. رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن له‌و باره‌وه بڵاوی کرده‌وه: له‌مڕۆه هاوڕه‌گه‌زبازان له بریتانیا‌و وێڵز ده‌توانن ژیانی هاوبه‌شی دروست بکه‌ن. سه‌باره‌ت به یاسای به‌فه‌رمی ناسینی ژیانی هاوبه‌شیی هاوڕه‌گه‌زبازان چه‌ند راپرسییه‌ک کراوه‌و ئاکامی راپرسییه‌کان باس له ره‌زایه‌تی رێژه‌یی خه‌ڵکی بریتانیا ده‌کات.
ئه‌وه بۆ یه‌که‌مجاره له بریتانیا هاوڕه‌گه‌زبازان به ئاشکرا ژیانی هاوبه‌شی پێک‌بێنن. ئیندێپێندێنت له‌وباره‌وه رایگه‌یاندووه سه‌رۆک وه‌زیران دێیڤید کهمێرۆنهوه پشتگریی خۆی له‌و یاسایه ده‌ربڕیوه. له لایه‌کی تره‌وه بیبیسیش بڵاوی کردووه‌ته‌وه، کاردانه‌وه‌ی زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی بریتانیا به‌و گۆڕانکارییه ئه‌رێنی بووه.
به‌فه‌رمی ناسینی ژیانی هاوبه‌شی هاوڕه‌گه‌زبازان به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو، له‌ناو کۆمه‌ڵگای بریتانیادا که‌مترین دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ کراوه. ده‌یلی میل له باره‌ی دژایه‌تی کردنی کلێسای بریتانیا‌و ئه‌سقه‌فه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه وه‌ک تاکه لایه‌نی جدی دژ به‌و یاساوه بڵاوی کردووه‌ته‌وه: دژایه‌تی کردنی کڵێسه‌کانی بریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه بابه‌تێکی ئاساییه‌و ئایین دوا وێستگه‌ی رکابه‌رێی به‌فه‌رمی ناسینی ژیانی هاوبه‌شیی هاوڕه‌گه‌زبازانه.