پەیمانکارانی ناوچە بۆمەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان بۆ دروست کردنی خانوبەرەکان، لە منداڵان وەکوو هێزی کار کەڵک وەردەگرن.
ئەو پەیمانکارانە کە زۆرتر سەربە سپایی پاسدارانی ڕژیم ئێرانن، لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی سەرپێڵی زەهاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی کاری تایبەت بە دروست کردنی خانووبەرە،لە بەرانبەر دانی پارەیەکی زۆر کەم لە منداڵانی ئەو ناوچەیە وەکوو کرێکارکەڵک وەردەگرن.
بە پێی سەر چاوە هەواڵەکان لە سەرپێڵی زەهاو، ئەم پەیمانکارانە بە ئەنقەسد لە منداڵانی تەمەن ٩ تا ١٣ ساڵ،کەڵک وەردەگرن و وەکوو کرێکار بەکاریان دینن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە سەرپێڵ زەهاو بەکارهێنانی منداڵان وەکوو هێزی کار، لەلایەن سپای پاسدارانەوە لە حالێکدایە کە دوایی تێپەربوونی زیاتر لە ٨ مانگ لە بوومەلەرزەی ئەم ناوچانە، هیچ خزمەتگووزایەکی تایبەت بەرانبەر بە منداڵان و خەڵکی ناوچەکە نەکراوە.