حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە و پەرلەمانتاری عێراق لە پەیجی فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی: بۆ پارەی نەوتی بەسرە بە پێشمەرگە دەدرێت، لە کاتێکدا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، پێشمەرگە هێزی زەمینی ئێمەیە لە عێراق.
بە پێی وتەی فەتلاوی، کە بە دژە کورد ناسراوە، بەریتانیا حوکمی عێراق دەکات، بەڵگەش بۆ یەم وتەی ئەوەیە کە سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوە، وەزیری دارایی، وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری پیشەسازیی عێراق، خاوەن رەگەزنامەی بەریتانین.
جێگەی ئاماژەیە کە فەتلاوی پێی وایە نابێت حکومەتی عێراق لە بەرانبەر وتەکانی “دیڤید کامیرۆن” سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بێدەنگ بێت …