ئەمرۆ هەینی لەشاری سنە بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە كەسوكارو خانەوادەو هاوڕێیانی كورش بەخشندە، هەڵسوڕاوی كرێكاری كورد لەوشارە بەخاك سپێردرا.
بەشداربووانی مەراسیمەكە بەپاش گەیاندنی تەرمی كورش بە گۆڕستان، بەسرودی ئەنترناسیۆنال، سرودی جیهانی چینی كرێكارو دەقیقەیەك بێدەنگیی، تەرمی ئەو هەڵسوڕاوە كرێكارییەیان بەخاك سپارد.
كورش بەخشندە، هەڵسوڕاوی لەمێژینەی كرێكاری شاری سنە بوو كە بەهۆی چالاكییەكانییەوە بۆ داكۆكی لەمافی كرێكاران چەندین جار لەلایەن دەزگا سەركوتگەرەكانی رژیمەوە توشی گرتنو زیندانی ببووەوە.