كچە منداڵێكی تەمەن 11 ساڵە لە شاری تاران لە لایەن 6 پیاوی گیرۆدە بە مادەهۆشبەرەكان دەستدرێژیی سێكسی كرایە سەری و پاشان ئەشكەنجەش دراوە.
“مینو مەحرەز” سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی ئیدز بە بە هەواڵنێریی حكومەتیی ئیسنای وتووە، ناوەندەكەیان توێژینەوە لەسەر هەزار منداڵی سەرشەقام لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ لە تاران، كردووە و بۆیان دەركەوتووە، ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەكانن و كاریان پێدەكرێت، ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێكسی دەبنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بە چوونە سەرەوەی رێژەی نەخۆشیی ئیدز لە نێو منداڵانی كار ئەوانەی كە تەمەنیان لە نێوان 10 تا 18 ساڵانە كردووە و دەڵێت: بەهۆی دەستدرێژیی سێكسی نەخۆشی ئیدز لە نێو منداڵانی كار لە 4% بۆ 5% بەرز بۆتەوە.