شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

گیانلەدەستدانی سەدان رۆژنامەنووس لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا

700 رۆژنامەنووس لە كاتی ئەنجامدانی كارەكانیاندا لەم 10 ساڵەی دواییدا كوژراون.

رێكخراوی پەروەردەو زانست و رۆشنبیری نەتەوە یەكگرتووەكان (یونسكۆ) ، لە رۆژی كۆتاییهێنان بەدەربازبوونی ئەو تاوانبارانەی دەستدرێژی دەكەنە سەر رۆژنامەنووسان كە دەكاتە ئەمڕۆ 11ی مانگی خەزەڵوەر، رایگەیاند: لەو‌ تاوانانەی بەرامبەر رۆژنامەنووسان دەكرێت ‌ لە 90% ی تاوانبارەكان بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست و نەبوونی ئیرادەی سیاسیەوە رزگار دەبن و دادگایی ناكرێن.

رێكخراوەكە سەرنجی رای گشتی جیهان رادەكێشێت بۆ ئەو بارودۆخە نا تەندروستەی رۆژنامەنووسان كارەكەیانی تیا ئەنجام دەدەن، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی شەڕ و توندوتیژیان تیایە.

شایانی باسە، بە بۆنەوە ئەمڕۆ لە سەرانسەر جیهان، كۆڕ و كۆبوونەوەی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت و رۆژنامەنووسان خەڵات وەردەگرن و دامەزراوەی میدیاییش ساز دەكرێت و كاری رۆژنامەگەریی وەك هەڵێكی بەنرخ رێزی لێ دەگیردرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.