له سه‌ر ماسه و لمه‌کانی ده‌ریا نوسیان : ئازادی
شه‌پۆلێکی به‌سام هات و له گه‌ڵ خۆی بردی ،
له سه‌ر گه‌ڵای داره‌کان نوسیان : ئازادی
بای شه‌ماڵ هه‌ڵی کرد و گه‌ڵاکان وه‌رین ،
له سه‌ر تاشه به‌رده‌کان نوسیان : ئازادی
به‌فرێکی قورس باری و دای پۆشی ،
ئه‌م جاره له ناخی دڵه‌کاندا نوسیان : ئازادی
له‌و کاته‌وه ” ئازادی” له ڕه‌نجی ڕۆژگار ئاسوده وبێ خه‌مه!
* له هۆنراوه په‌خشانێکی فارسی ئیلهامم وه‌ر گرتوه و، تێکۆشاوم ته‌رجومه‌ی ده‌قاوده‌قی پێوه دیار نه بێت و ڕاسپارده‌که‌ی له ڕه‌نگی کازیوه جوان تر بێت .
خه‌زه‌ڵوه‌ری 2014