چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

سرودە “کۆنەکان” و سرودە “نوێ کان” / ڕەزا کەعبی

بۆ سرودەکان و کلیپەکان، که ئەم ماوە وتراون یا دروست کراون، کەمترین هەستی خۆراگری و یەکگرتویی و نیشتمانی ناجوڵێنێت؟
له یەک دو مانگی رابردو و دوای شەری داعش و خۆراگری هێزی پێشمەرگە و به تایبەت مەقاومەتی کۆبانێ، کۆمەڵێک سرود که کلیپی جۆراوجۆریان بۆ ساز کراوەتەوە، بڵاو دەبنەوە.
مێژوی سرودی شۆرشگێرانه له کوردستان دەتۆانین بڵێین هاوکاتە له گەڵ سەرهەڵدانی بزووتنەوەکانی کوردستان که به شێۆازی جۆراجۆر وتراوە. هەر له لاواندنەوەی شەهیدێک له لایەن دایکێەوە تا گۆرانی و سرودی سەرزارەکی بۆ پێشمەرگە تا سرود و موزیک، زۆربەی هەرە زۆری ئەو سرودانه به خێرایکی بەرچاو چووەتە ناو دڵی خەڵک و لاوان و تێکۆشەرانی کوردستان له خۆپیشاندانەکان و له زیندانەکان پێکەوە وتویانەتەوە و ورەی زۆریان به خەباتەکەیان داوە. سەدان زندانی خۆراگری کوردستان به وتنەوەی یەکێک لەو سرودانه چونەتە مەیدانی له سێدارەدان و پێش پەتی سێدارە و بارانی گولله به دەنگی رەسا بێ دەنگی مەرگ ئاسای مەیدانی مەرگ و سێدارەیان کردوە به سرودی ژیان و خۆراگری. سەدان چالاکی پێشمەرگانه و هەڵمەتی بۆێرانه بۆ سەر دوژمن و هەروەها سەدان خۆپیشاندان له ژێر دیکتاتوری درندانە به سرودی: ” ئەی رەقیب”، “من پێشمەرگەی کوردستانم”، “رێی خەباتمان چەندە سەخت و دور بێت”، “پێشمەگەری کۆمەڵه وەک پۆڵان” و “سڵاوی گەرمی دڵی پر هومیدی مەت پێشکەش” دەستی پێکردووە. و هەزاران تەرمی پێشمەرگەی گیانبەختکردوو به سرودی “ئەی شەهیدان” پێشوازی و رەوانه کراوە.
کاریگەری سرود و گۆرانی شۆرشگێرانه له دەیان ساڵی رابردوو له بزووتنەوەکانی کوردستان زۆر بەرچاوە.
بەڵام سرودەکان و کلیپەکانیان (لانی کەم زۆربەیان) لەم ماوە که شەری داعش زۆر گەرمە و بزووتنەوەی کوردستان هیچ کات له ئاستی چوارپارچە هاودەنگی و هاوخەباتی و یەکگرتویی وەهای به خۆوە نەدیوە، بۆ کەمترین هەستی شۆرشگیرانه و حەماسی تێدا نیە؟ شێعرەکانی زۆر زۆر بێ ناوەرۆکن، موزێکیکی قورس و حەماسی تێدا نیە، کلیپەکان کەمترین ناو و نیشانی خۆراگری پێوە دیارە، زۆر دەسکرد (مصنوعی) و بازارین.
رۆڵی ژنان لەم کلیپانه به هیچ جۆرێک له گەڵ بەرخۆدانی ژنانی کۆبانێ یەک ناگرنەوە و به داخەوە لێرەش وەک کاڵا به کارهاتون.
زۆر جار که رادیو و تی ڤی یەکان سرودێکی “کۆن” و “نوێ” به هەڵکەوت له دوای یەک بڵاو دەکەنەوە، جیاوازیەکانیان زۆر دیارە
دیارە ژمارەێک لەم سرود و گۆرانیانەی ئەم ماوە باش وتراون و زۆر پێویستە که نمونەیان زیاتر بێت.
بەڵام هۆکارەکانی چیە؟ بۆ ئەم سرودانه هەست ناجۆڵینن و ناتۆانن دەنگدانەوە و رەنگدانەوەی ئەو خۆراگریە بن که ئێستە زۆربەی کوردستانی داگرتوە؟
وەڵامی ئەم پرسیارە تەنیا ناتۆانی به سرود و گۆرانی و کلیپی شۆرشگێرانه بەرتەسک بکرێتەوە، پێویستە له هەمو بۆارەکان پێداچونەوە بکرێ، هەر له سیاسەت و ستراتژی رەهبەری سیاسی کورد تا خەباتی پێشمەرگانه و بزووتنەوەی جەماوەی و راگەیاندن و دیپلماسی و هتد….

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.