هه‌ینی 2 حوزه‌یران 2023

پێنتاگۆن: تێچووی شەڕ بە دژی داعش دوو بەرابەر بووەتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، بڕی تێچووی ئەو شەڕەی بە دژی گرووپی داعش تا ئێستا كراوە، رۆژانە 8 میلیۆن و 300 هەزار دۆلار بووە.

ئەو ئۆرگانە نیزامیەی ئەمریكا، ئەمڕۆ دووشەممە  5ی مانگی رەزبەر رایگەیاند،” تێچووی ئەو شەڕەی بە دژی گرووپی داعش تا ئێستا كراوە، بە تێكڕایی  نیچوەنجی رۆژانەكەی بۆ 8 میلیۆن و 300 هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە و كۆی گشتی تێچووەكەشی لە ماوەی 2 مانگی رابردوو 850 میلیۆن دۆلار راگەیاندووە.

پنتاگۆن بەرزبوونەوەی تێچووی هێرشە نوێیەكانیش بۆ بەرین بوونەوەی‌ هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا بۆ سەر داعش لە سووریە و عێراق دەگەڕێنێتەوە.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، هەفتەی رابردوو پێنتاگۆن تێچووی هێرشەكانی رۆژانە 7 میلیۆن و 6 هەزار دۆلار و بە گشتی 425 میلیۆن دۆلار راگەیاندبوو.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.