پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

چەپ و سێكۆلارەكان لە “برێزیل و تونس” سەركەوتنیان مسۆگەر كرد

ئاكامی خولی دووهەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی وڵاتی برێزیل بە قازانجی چەپەكان كۆتایی پێ هات و “دیلما روسف” بە وەدەستهێنانی لەسەدا 51 و 6 پۆینتی دەنگەكان لە بەرانبەر لەسەدا 48 و 4 پۆینتی رەكەبەرەكەی خۆی بە ناوی “ئاسیو نیوس” توانی سەركەوتنی خۆی جارێكی دیكە مسۆگەر بكات.

بە پێی هەواڵنێریی بلۆمبێرگ، پاش بڵاو بوونەوەی رێژەی لەسەدا 99ی دەنگی هەڵبژاردنەكانی برێزیل “دیلما روسف” سەرۆك كۆماری چەپگەرای برێزیلی كە ژنێكی 66 ساڵ تەمەنە و لە ساڵی 2010ی زایینیەوە پۆستی سەرۆك كۆماریی ئەو وڵاتەی بەدەستەوە، مۆركی خۆی لەسەر ئەو پۆستە لێ بداتەوە و حیزبی كرێكار بۆ ماوەی 16 ساڵ درێژ دەكاتەوە.

هەروەها هەواڵنێریی رۆیتێرز رایگەیاند كە، حیزبی سێكۆلاری “ندا” بە رێبەریی *باجی قائد سبسی* 80 كورسی پارلمانی لە 217 كورسی وڵاتی تونس سەركەوتنی خۆی لە بەرانبەر حیزبی ئیسلامی “نهزەت” بە سەرۆكایەتی “راشد غەنوسی كە 67 كورسی بەدەستهێنا، مسۆگەر بكات.

شایانی باسە، هەڵبژاردنەكانی پارلمانی تونس كە دوێنێ یەكشەممە 4ی مانگی رەزبەر بەڕێوە چوو، دووهەمی خولی ئەو هەڵبژاردنانە پاش لەنێوچوونی دەسەڵاتی “بێن عەلی” بوو كە تێیدا پتر لەسەدا 60ی ئەو كەسانەی كە دەتوانن بەشداریی لە هەڵبژاردندا بكەن، چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان.

شایانی باسە حیزبی ئیسلامی “نهزەت” و هەروەها دوو هاوپەیمانە لاوازەكەی كە لە بەرانبەر سێكۆلارەكاندا شكستیان هێنا، بە لاوازیی لە بەڕێوەبەرایەتی ئابووری، بێ ئەزمونی و ملدان و یارمەتیدانی ئیسلامیە تونڕەوەكان تاوانبارن و هەروەها كوشتنی رێبەرانی ئۆپۆزیسیۆنیش بەم رەوتە ئیسلامیە سەلەفیانەوە پەیوەند دراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.