پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

دەیان چەكداری داعش بە هۆی شەڕی ناوخۆیی كوژران و بریندار بوون

دەیان چەكداری داعش بەهۆی شەڕكردنیان لەگەڵ چەكدارانی خۆیان، كوژراون و بریندار بوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری فەلوجە بە ماڵپەڕی (مەسدەر نیوز)ی راگەیاندووە، دوای ئەوەی چەكدارانی داعش لە شارەدێی جورف سەخر بە ئاراستەی شاری فەلوجە رایان كرد، كێشە لە نێوان سەركردەكانی رێكخراوی توندڕەوی داعش دروست بوو. سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كێشەكە تا ئێستا پەرەی بە پێكدادان داوە و بەو هۆیەوە نەخۆشخانەی گشتی فەلوجە، ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی مانگی رەزبەر دەیان چەكداری داعشی پێ‌ گەیشتووە، كە هەندێكیان بریندار و ئەوانی دیكەش لە شەڕەكەدا كوژراون.

هۆكاری شەڕەكە بۆ بوونی ناكۆكی سەركردەكانی داعش و یەكتر تۆمەتباركردنیان بە هەڵاتن و چۆڵكردنی ناوچەی جورف سەخر دەگەڕێتەوە.

لە لایەكی دیكەوە، داعش، هەڕەشەی كوشتن لەو چەكدارە بیانیانەی خۆی دەكات كە بەنیازن سوریا‌و عێراق بەجێبهێڵن‌و بۆ وڵاتەكانی خۆیان بگەڕێنەوە.

ژمارەیەكی زۆر چەكدار لە وڵاتانی جیاجیا لە ئێستادا لە نێو ریزەكانی گروپی داعشدان‌و لەچەندین ناوچەی عێراق‌و سوریە شەڕ بۆ داعش دەكەن.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی “گاردیەن” سەركردەكانی داعش ئەو چەكدارە بیانیانە ئاگادار كردوەتەوە كە نابێت ریزەكانی ئەو گروپە بەجێبهێڵن‌و بەپێچەوانەوە دەكوژرێن. بەپێی راپۆرتەكە ژمارەیەك لەو چەكدارانە كە بریتانیاین كە لە لایەن سەركردەكانی داعش هەڕەشەی ئەوەیان لێكراوە نابێت بەرەكانی شەڕ بەجێبهێڵن‌و بۆ بریتانیا بگەڕێنەوە، بەپێچەوانە دەكوژرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.