دوێنێ چوارشه‌مه دوای دانیشتنی نێوان محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف‌و ئه‌عمه‌د داوود ئۆغلو هاوتای تورکی له تاران ڕێکه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له سه‌ر قه‌یرانی سوریه ئاشکرا بوو که ئه‌ویش ڕێکه‌وتنیان بوو له‌سه‌ر کۆتاییهاتنی شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌یه تا پێش دانیشتنی ژنێڤ 2.
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له سوریه‌و ئه‌گه‌ری ڕووخانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وه یه‌که‌مجاره ئێران‌و تورکیه به شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌گه‌نه ڕێکه‌وتن له سه‌ر قه‌یرانی سوریه‌و ڕای هاوشێوه ده‌رده‌بڕن، له حاڵێکدا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئێران پشتگری مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د دهکاتو تورکیه‌ش هاوکاریی هه‌موو به‌ره‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیمی سوریه ئه‌دات بۆ ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌مشق.
هاوکات دوو وڵات ڕایانگه‌یاندووه ئاماده‌ن پێش هاتنی زستان ئه‌و هاوکارییانه‌ی خۆیان بنێرن بۆ سوریه که به هاوکاری مرۆیی ناویان بردووه.
بڕیاره کۆنفرانسی ژنێڤ 2 له مانگی داهاتوودا بگیرێت‌و ته‌رخان بکرێت بۆ پرسی قه‌یرانی سوریه، له حاڵێکدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه ڕایگه‌یاندووه کۆنفرانسه‌که به بێ به‌شداریی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ژێنراڵ ئیدریس سه‌لیم فه‌رمانده‌ری ئه‌رته‌شی ئازادی سوریه ڕایگه‌یاندووه که کات بۆ گرتنی کۆنفرانسی 2 ژنێڤ له‌بار نییه‌و ئه‌وان به‌شداریی تێدا ناکه‌ن.
ئۆپۆزسیۆنی سوریه له‌حاڵێکدا ڕایگه‌یاندووه له کۆنفرانسی ژنێڤ 2 دا به‌شداری ناکات که بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا نوێنه‌ری خۆی بۆ جێگره‌وه‌ی کورسی سوریه له یه‌کێتیی عه‌ره‌ب دیاری بکات‌و ئه‌وه‌ش به مانای پێبه‌ندبوونه به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانو له‌وانه به‌شداریکردن له کۆنفرانسی ژنێڤ 2 که ته‌رخان کراوه بۆ قه‌یرانی سوریه.
وێنه: ئینتێرنێت.