هه‌ینی 2 حوزه‌یران 2023

دوو تەقینەوە شاری كۆبانێ هەژاندەوە / ڤیدیۆ

ئێوارەی‌ ئەمڕۆ دووشەممە 28ی مانگی رەزبەر 2 ئۆتۆمبیلی‌ بۆمبڕێژكراو لە رۆژهەڵاتی كۆبانێ‌ تەقینەوە و دواتر رووبەڕووبوونەوە‌ لە نێوان شەڕڤانانی كورد و چەكدارانی داعش روویدا. تاوەكو ئێستا زیانەكانی تەقینەوەكان نەزاندراون.

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داعش وێنەی كەسێكی بەناو ئەبوو بەرا ئەنساڕی بڵاوكردووەتەوە، كە ئەنجامدەری یەكێك لەو تەقینەوانە بووە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی ئەو ئۆتۆمبیلەی كردەوە خۆكوژییەكەی پێ ئەنجامداوە.

تادێت هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە شاری كۆبانێ زۆرتر دەبن و ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا كاروانێك هاوكاریی مرۆیی و سەربازیی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان گەیاندە كۆبانێ، جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی: پشتكردنە ئەو گەلەی شەڕی داعش دەكات كارێكی نابەرپرسانەیە.

بابەتی هاوپۆل

دیبەیتی نێوان 5 سكرتێری كۆمەڵە‌و دیموكرات لە دیداری مێری

رۆژی سێشەممە 25ی ئۆكتۆبری 2016، شەشەمین دیداری ئەنستیتۆتی توێژنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست (مێری) لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.