بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی رۆیتێرز، زیاتر لە 160 وڵاتی جیهان، لە ناڕەزایی بە كەمتەرخەمی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی كەش و هەوا، لە سەروبەندی دانیشتنی ساڵانەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ناڕەزاییان دەربڕی.
ئەم خۆپیشاندانە مێژووییە كە رێژەكەی 310 هەزار كەس خەمڵێندراوە، لە شاری نیۆیۆرك لە وڵاتی ئەمریكا بەڕێوە چووە و چاوەڕوان دەكرێ كاریگەریی تایبەتی خۆی لەسەر سەرنجدان بە دۆخی كەش و هەوا دابنێت.
هاوكات لەگەڵ ئەم كۆبوونەوە ناڕەزایەتیەی نیۆیۆرك، لە وڵاتانێكی دیكەی وەكوو: بریتانیا، فەرانسە، ئەفغانستان، بولغارستان، ئۆسترالیا، هند و… بە گشتی لە زیاتر لە 160 ولاتی جیهان، كۆبوونەوەگەلێكی هاوشێوە بەڕێوە چووە و ناڕازیان خوازیاری سەنجدانێكی زۆرتر بە پەرەسەندنی گاوە گوڵخانەییەكان، چوونەسەرەوەی ئاستی گەرمای گۆی زەوی و باقی گۆڕانكارییەكانی ژینگە بوون.
لەو كۆبوونەوە بەرینەی شاری نیۆیۆركدا، كەسایەتیگەلێكی وەكوو بان كی مۆن سكرتێری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، لێئۆناردۆ دی كاپێریۆ ئەكتەری بەناوبانگ، ئا ئال گوور جێگری پێشووی سەرۆك كۆماری ئەمریكاش بەشدارییان كرد.
هەواڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس لە هەواڵێكی خۆیدا، رێژەی بەشداربووانی شاری لەندەن پێتەختی وڵاتی بریتانیا ی 40 هەزار كەس خەمڵاندووە و بە دەیان هەزار كەسی دیكەش لە مێلبۆرن ی ئۆسترالیا و پاریس ی فەرانسە رێپێوانی ناڕەزاییان ساز كردووە.
ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزاییانە دوای ئەوە هاتە ئاراوە كە، رێكخراوی میللی كاروباری كەش و هەوا و دەریایی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە مانگی ئاگۆستی ئەمساڵدا ڕایگەیاند: مانگی ئاگۆست گەرمترین مانگی تۆماركراوی مێژوو بووە و نێوەنجی گەرماش لەو مانگەدا 75% سانتی گراد خەمڵێندراوە و لە بەراوەرد لەگەڵ نێوەنجی تۆماركراو لە سەدەی بیستەمدا، بەرزبوونەوەی هەبووە.
هەروەها توێژینەوەگەلێكی نێودەوڵەتی كە لە گۆڤاری نیچر جێئوساینس بڵاو كراوەتەوە، باس لەوە دەكات: گەشەی ئابووری چین، ئاستی دیۆكسیدی كەربۆن لە نێو جەوی زەویدا بەرز دەكاتەوە و پلەیەكی مێژوویی دەشكێنێت.
ئەو توێژینەوەیە دەریدەخات كە بەرهەمهێنانی گازی گوڵخانەیی لە وڵاتی چین، بە تەنیا خۆی شان لە شانی كۆی ئەو گازە لە وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریكایی دەدان.
وێڕای هەموو بەڵێنی دەوڵەتەكان، ئاستی گازی گوڵخانەیی لە ساڵی 2014ی زایینی و لە نێو جەوی زەویدا، لەسەدا 65 زۆرتر لە 24 ساڵ لەوەپێشە.
جێگای ئاماژەیە، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بەیانی سێشەممە بەرانبەر بە 1ی مانگی رەزبەر، میوانداری رێبەرانی زیاتر لە 120 وڵاتی جیهانە كە بۆ ئەم مەبەستە لە شاری نیۆیۆرك ی وڵاتی ئەمریكا لە دەوری یەك كۆدەبنەوە.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …