پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

لاوێكی كوردی نێو ریزەكانی داعش كوژرا

رۆژی 13ی ئەم مانگە گەنجێكی هەڵەبجەیی بەناوی زوبێر عەلی والی، كە لە ناو ریزەكانی داعشدا بووە لە رووبەڕووبوونەوەكانی چەكدارە شیعیەكان لە ‌نزیك تكریت كوژراوە. بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی “دووربین” نزیك لە مەلا كرێكار ئەمیری پێشووی رێكخراوی ئەنسارولئیسلام، لاوێكی هەڵەبجەیی كە پێشتر ئەندامی كەتیبەكانی كوردستانی رێكخراوی قاعیدە بوە و ماوەی چوار ساڵ لە ‌ئێران زیندان بوە، دوای پەیوەندی كردنی بە ریزەكانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، لە شەڕو رووبەرووبوونەوەكانی لەگەڵ چەكدارە شیعیەكان كوژراوە.

شایانی باسە، رێژەی چەكدارە كوردەكانی نێو ریزەكانی داعش 100 كەس راگەیەندراوە كە ماوەیەك پێش ئێستا هەواڵێك سەبارەت بە كوژرنی 18 كەسیان و دەستگیر كردنی 7 كەسی دیكەیان لە لایەن خودی داعشەوە بە بیانووی هاوكاریی كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بڵاو كرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.