گیان لەدەستدانی منداڵێك بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە شاری سەقز

منداڵێكی تەمەن 11 ساڵ لە شاری سەقز بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
بە پێی هەواڵێ كە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، رۆژی دووشەممەی رابردوو بەرانبەر بە 17ی مانگی خەرمانان، منداڵێكی تەمەن 11 ساڵ لە شاری سەقز بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.
هەواڵەكە باس لەوە دەكات كە، سۆران ئیسماعیلی كوڕی ئیسماعیل بە هۆی ئەوەیكە ئۆتۆمبیلێك لە سەر یەكێك لە شەقامەكانی شاری سەقز لێی داوە، رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە، ساڵانە بە دەیان هەزار كەس لە ئێران بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دەدەن. سەرەكیترین هۆكارەكانی هاتنە ئارای ئەم رووداوانەش نالەبار بوونی دۆخی رێگا و بان و هەروەها كەمتەرخەمی و خێرا رۆیشتنی شۆفیر ئۆتۆمبیلەكان راگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.