وتەبێژی داعش لە دوایین لێدوانی خۆیدا ئاشكرای كردووە كە بە نیاز نین هێرش بكەنە سەر ئێران و عەرەبستانی سعودی.
ئەبو محەمەد ئەلعەدنانی وتەبێژی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) رایگەیاند: كە داعش گوێی لە ئامۆژگاری و رێنماییەكانی سەرۆك هۆزەكانی جیهاد لەبارەی هێرش نەكردنە سەر ئێران گرتووە.
ناوبراو وتوویەتی: لەبەر ئەو هۆكارە واز لە شیعەكانی عێراق دێنن كە بە ئاسودەیی ژیانی خۆیان بگوزەرێنن.
وتەبێژی رێكخراوی داعش ئاشكرایكرد، كە بەهۆی ئەوەی ئێران و عەرەبستانی سعودی كارنامەی رێكخراوی قاعیدە جێبەجێ دەكەن و ریزەكانی گرووپە جیهادیەكان بەهز دەكەن و دەیانپارێزن، پێویست ناكات ئێمە هێرشیان بكەینە سەر.
وتەبێژەكەی داعش؛ ئێرانی لە دنیای خەیاڵدا وەسف كرد و رایگەیاند: كە ئەگەر ئێمە هێرش بكەینە سەر شیعەكانی ئێران ئەوا رووباری خوێن دروست دەبێت.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە دوای راگەیاندنی خەلافەتی ئیسلامی لە لایەن داعشەوە، نەقشەی خەلافەت و داگیركارییەكانی داهاتووی داعش بڵاو كرایەوە كە لە سەر نەقشەكە ئێران و چەند وڵاتێكی دیكەش دەبیندران و ئێران و ئەفغانستان بە خوراسان ناوزەد كرابوون.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …