پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

مەترسی لەسێدارەدانی زیندانیەكی سیاسی كورد

بنەماڵەی گیراوێكی سیاسیی كورد ڕایدەگەیەنن كە بڕیارە حوكمی ئێعدامی ئەو گیراوە تا لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەڕێوە بچێت و داواش لە كۆڕ و كۆمەڵە مرۆڤدۆستەكان دەكەن تا بە هانای رۆڵەكەیانەوە بێن.
یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەی گیراوی سیاسیی كورد بەختیار مێعماری ڕاگەیاندووە كە بڕیاری جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامی ناوبراو، لە دیوانی باڵای دەوڵەتەوە ڕەوانەی دادگوستەریی پارێزگەی سنە كراوە و ئەگەری ئێعدام كردنی لە داهاتوویەكی نزیكدا بە دوور لە چاوەڕوانی نەی.
بەختیار مێعماری تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵكی شاری مەریوان، لە ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ٨٩ی هەتاویدا لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستگیر كرا و لە لایەن دادگەوە، بە تۆمەتی “كوشتنی دوو شارۆمەند و ئەندامبوون لە حیزبێكی كوردیدا” حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایەوە.
حوكمی ئێعدامی ئەو زیندانیە كوردە هاوكات لەگەڵ حوكمی ئێعدامی زانیار و لوقمان مورادی و هەژیر ئیبراهیمی،  لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩١ی هەتاویدا ئاشكرا كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.