سێ شه‌ممه‌ 3 ئه‌یلول 2024

ئه‌نجومه‌نی سه‌ورزی چیا: نزیکه‌ی 400هێکتار دارستان سووتاوه؛ فه‌رماندار: راست نییه‌، ته‌نیا 176هێکتار سووتاوه

دوای کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ناوچه‌ی خاوومیراوای مه‌ریوان له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیاو خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و مه‌ریوان چالاکانی ژینگه‌پارێز باس له سووتانی نزیکه‌ی 400هێکتار ئه‌که‌ن‌و باڵاترین به‌رپرسی حکومه‌تیش له شاره‌که ئاماره‌که‌ی ره‌دکردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه ته‌نیا 176هێکتار دارستان سووتاوه.

له درێژه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردوو له دارستانه‌کانی دوو ئاوایی ده‌ره‌وه‌ران‌و هه‌نجیران‌ی سه‌ر به مه‌ریوان زیانێکی زۆر له ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه که‌ستووه‌و تا ئێستا ئامارێکی ته‌واو له میتراژی سووتانه‌که له‌ به‌رده‌ست نییه. پێگه‌ی چیا له‌و باره‌وه چه‌ند ئاخاوتنی جیاوازی بڵاو کردووه‌و له زاری په‌یمان باباپیری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی ئاستی ئاگره‌که‌ی به سنووردار زانیوه‌و رایگه‌یاندووه ئاگره‌که بچووک‌و له 10کیلۆمێتریی مه‌ریوان‌دا روویداوه.

باباپیری له وڵامی  ئاگادارییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا رایگه‌یاندووه ‘ئه‌گه‌ر ئاگرێکی وا گه‌وره بکه‌وتایه‌ته‌وه، ئێمه‌ش ئاگادار ئه‌بووین’.

هاوکات له زاری ناجی کانی‌سانانی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا بڵاوی کردووه‌ته‌وه سێ که‌س له ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌یان له ئاکامی به‌ربونه‌وه‌ی به‌رد له کاتی ئاگرکوژاندنه‌وه‌دا بریندار بوون‌و پێده‌چێت 400هێکتار دارستانیش سووتابێت.

له لایه‌کی تره‌وه محه‌مه‌د فه‌لاحی فه‌رمانداری مه‌ریوان ئاماره‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای ره‌دکردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه به پێی زانیارییه‌کانی ئێمه له رێگه‌ی سیستێمی جی‌پی‌ئێس‌ه‌وه ته‌نیا 176هێکتار له دارستانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ران‌و هه‌نجیران سووتاوه. ناوبراو راشیگه‌یاندووه رێژه‌ی ئاگره‌کانی ئه‌مساڵ له مه‌ریوان له چاو ساڵی رابردوو که‌می کردووه، ئه‌وه له حاڵێکدایه زانیارییه‌کانی ژینگه‌پارێزان‌ ئاگایان له‌وه‌ نییه‌و رایان گه‌یاندووه ئاگره‌کانی ئه‌مساڵ زیاتره له ساڵی رابردوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.