دوێنێ هه‌ینی کاترین ئاشتۆن‌و جه‌واد زه‌ریف رێکه‌وتننامه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوانیان بڵاوکرده‌وه که به‌و پێیه دانیشتنه هاوبه‌شه‌کانیان له سه‌ر پرسی ناوکیی کۆماری ئیسلامی تا 24نۆڤامبر یا 3سه‌رماوه‌زی داهاتوو درێژ کراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و رێکه‌وتننامه که له راگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردولادا بڵاو بوو‌ه‌ته‌وه، کاترین ئاشتۆن به‌رپسری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئوروپا‌و جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی دانیشتنه‌کانی نێوانیان که به دانیشتنه‌کانی ڤیه‌ن 6 ناسراوه، ده‌سکه‌وتی دیاری بووه‌و رێکه‌وتوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی تا 24نۆڤامبری ئه‌مساک درێژی بکه‌نه‌وه.
زه‌ریف سه‌رباری ده‌ربڕینی پێشکه‌وتن له ره‌وتی دانیشتنه‌کان رایگه‌یاندووه هێشتا اکۆکیی جدیی له نێوانیاندا هه‌یه‌و بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌وه‌ش پێویستیان به کاتی زیاتره. له کاردانه‌وه به‌و رێکه‌وتنه ئامریکا به‌ڵێنی داوه 3ملیارد دۆلار له دارایی ده‌ستبه‌سه‌رگیراوی کۆماری ئیسلامی بگێڕێته‌وه بۆ ئه‌و حکومه‌ته‌و له به‌رامبه‌ردا ئێرانیش پێبه‌ند بوونی خۆی به چڕنه‌کردنه‌وه‌ی ئۆرانیۆمی 20% نیشان داوه.
شایانی باسه دانیشتنی ئه‌م خوله له 11پوشپه‌ڕه‌وه ده‌ستی پێکردووه‌و به پێی رێکه‌وتنی دوولایه‌ن بڕیار وایه خولی داهاتووی دانیشتنی نێوانیان 24نۆڤامبری داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.