ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان به مه‌به‌ستی یادکردنه‌وه‌ی شاعیر ‘ئه‌حمه‌د به‌گی کۆمسی’ کۆنگره‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه دهباتو به‌و بۆنه‌وه داوای له هۆگرانی شیعر‌و ئه‌ده‌بی کوردی کردووه به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆنگره‌که‌دا وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بنێرن.
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان رایگه‌یاندووه کۆنگره‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ یادو رێزلێنانی شاعێری ناوداری کورد؛ “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی”، هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیان و دیوانی شێعر و به‌رهه‌می ئه‌و شاعێره مه‌زنه، له مه‌ریوان به‌ڕێوه ده‌بات. به‌و بۆنه‌وه‌ش داوای له نووسه‌ران، شاعێران، لێکۆڵه‌ران، توێژه‌ران و ره‌خنه‌گران کردووه تا کۆتایی ماوه‌ی دیاریکراو؛ وتار‌و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به‌و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه بۆ نووسینگه‌ی کۆنگره به‌ڕێ بکه‌ن.
ته‌وه‌ره‌کان:
- ژیاننامه‌ی “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی ” (له روانگه‌ی ره‌خنه‌گرانه، لێکۆڵهرانهو توێژینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی به‌رده‌ست)
- “ئه‌حمه‌د به‌گ”و هۆزی کۆماسی و هاوپێوه‌ندی مێژوویی له گه‌ڵ هۆزه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی
- پێگه و ئه‌ندیشه‌ی ئه‌ده‌بیی “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی” له چاخه‌کانی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا
- راڤه و به‌راوردی شێوازی ئه‌ده‌بیی “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی” له گه‌ڵ مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی و بۆنه و پێوه‌ندی شێعریی نێوانیان
- لێکۆڵینه‌وه و ناسینی هۆکار و بۆنه‌گه‌لی شوێنکه‌وتنی شاعێرانی “ناهه‌ورامی” وه‌کوو “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی” له به‌رده‌وامی ره‌وت و نه‌ریتی باوی “هه‌ورامی نووسین” له ئه‌ده‌بیات و سیسته‌می ئیداری ده‌سه‌ڵاتدا
- راڤه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی شێوازناسی [قوتابخانه] (زمانی،ئهدهبیو ئه‌ندیشه)ی “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی”
- کارتێکه‌ری شاعێرانی مه‌زنی فارس‌زمان له سه‌ر “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی”
- ره‌نگدانه‌وه‌ی سروشتی کوردستان له شێعره‌کانی “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی”دا
- شێعری به‌رزو درێژی “گڵکۆی تازه‌ی له‌یل”:ب- ده‌نگدانه‌وه‌ی روانگه‌ی روژههڵاتناسان له ئه‌وروپا و ئاسیا بۆ ئه‌م شاکاره ئه‌ده‌بییه
- ج- راڤه‌و به‌راوردی “گڵکۆی تازه‌ی له‌یل” له گه‌ڵ “شین‌گێڕی و چه‌مه‌ری”ی شاعێرانی دیکه‌ی کورد‌و فارس‌دا
- ئا- لێکۆڵینه‌وه و راڤه‌ی جوانیناسی ئه‌و شێعره
۱۰- ناسین و لێکدانه‌وه‌ی نواندنی “قوتابخانه‌ی رۆمانتیسیسم”، له شێعره‌کانی “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی”دا
- ره‌خنه و لێکدانه‌وه‌ی مووسیقای شێعری (کێش، زه‌نگی پاشبه‌ند”قافیه”، وشه‌کان و هێشوه ده‌نگیه‌کان و پێوه‌ندی ناوه‌کی نێوانیان) له دیوانی شاعێردا
- کارتێکه‌ری شاعێرانی پێش خۆی و سه‌رده‌می (خانه‌دانی ئه‌رده‌ڵان) له سه‌ر “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی” و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ئه‌و له سه‌ر شاعێرانی سه‌رده‌می خۆی و پاش خۆی
- لێکدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مۆتیفی”چراخ،چراغ” له شێعری “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی” و دیکه‌ی شاعێرانی هه‌ورامی
- ده‌رکه‌وت و ره‌نگدانه‌وه‌ی پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هۆکاره هه‌رێمی و ناوچه‌ییه‌کان له شێعری “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی”دا
- به‌راورد و راده‌ی بایه‌خداربوونی ده‌سنووس و له‌چاپدراوه‌کانی دیوانی “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی”
- پێگه‌ی ژن له شێعری “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی”دا
- هه‌ستی غوربه‌ت و نۆستالژیا له شێعری “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی”دا
- نووسینی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هه‌ر بابه‌ت و ته‌وه‌رێ که پێوه‌ندی به کۆنگره‌ی یادی “ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی” و ناسین و ناساندنی بیر و شێعر و ژیانی ئه‌و شاعێره‌وه هه‌بێت.
شێوه‌ی نووسین و ناردنی بابه‌ت و وتاره‌کان:
- پێویسته وتاره‌که له سه‌ر یه‌کلای لاپه‌ڕه‌ی ۴Aدا تایپ بکرێت و له گه‌ڵ فایله کامپیوتریهکهی که به فۆنتی unikurd و (word) نووسراوه، بۆ ناونیشانی نووسینگه‌ی کۆنگره به‌ڕێ بکرێت.
- وتاره‌که له ۱۲ لاپه‌ڕه‌ی ۴۰۰ وشه‌یی زۆرتر نه‌بێ و کات بۆ خوێندنه‌وه‌ی له ۲۰ خوله‌ک زیاتر نه‌بات.
- کورته‌ی وتاره‌که له ۵۰۰ وشه‌دا و له گه‌ڵ وتاره‌که‌دا (به دوو شێوه‌ی چاپی و فایلی کامپیۆتری) بنێردرێت.
- وتار و بابه‌ته‌کان به دوو زمانی کوردی و فارسی وه‌ر ده‌گیرێت.
- پێویسته ناو و نازناو(فامیل)ی خاوه‌ن وتار، راده‌ی خوێنده‌واری، ناونیشانی پۆستی، ته‌له‌فوون (ماڵ و موبایل) و ناونیشانی ئیمهیل، له لاپه‌ڕه‌یه‌کی جیاوازدا له گه‌ڵ وتاره‌که بنێردرێت.
- دوایین مۆڵه‌ت بۆ ناردنی وتار و بابه‌ت (۰۱/۰۷/۱۳۹۳)یه.
- وتار و بابه‌تی نێردراو بۆ نووسینگه‌ی کۆنگره، ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی.
ناونیشانی نووسینگه‌ی کۆنگره:
کوردستان – مه‌ریوان، ئیداره‌ی فهرههنگو ئیرشادی ئیسلامی، نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی – ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان
ژماره ته‌له‌فوون: ۰۹۱۸۳۷۴۸۵۸۷- ۰۸۷۵۳۳۰۱۱۵۴
ناونیشانیئیمهیل:
Email:ahmadbagkomasi@gmail.com