سێ شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2022

ئۆجه‌لان روو له بارزانی ئه‌کات

دوای سه‌ردانی شاندی HDP بۆ لای سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له به‌ندیخانه‌ی ئیمراڵی باس له نامه‌یه‌کی ئۆجه‌لان ئه‌کرێت بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که بڕیاره بدرێت به له‌یلا زانا په‌رله‌مانتار له لیستی سه‌ربه‌خۆی باکوری کوردستان.

به گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌کانی باشووری کوردستان بریارە لە رۆژانی داهاتوودا، لەیلا زانا پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئامەدو سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان HADEP، سەردانی ئیمرالی بکەن و لە دیداریان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان باس له سه‌ر دۆخی ئێستای ناوچەکە‌و پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان‌و رەوشی باشووری کوردستان‌و رۆژئاوای کوردستان تەوەرەکانی ئەو دیدارە بن.

ده‌وترێت پێشتر هەردوو پەرلەمانتارەکە پەیامیان لە نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌و عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاڵوگۆڕ کردووە. 

فرات نیوز نزیک له پارتی کرێکارانی کوردستان سه‌باره‌ت به په‌یامی تازه‌ی ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به نامه ب بارزانی نه‌کردووه‌‌و هه‌ڕوه‌ها له‌و په‌یامه‌دا هیچ باسێکیش له باشوری کوردستان نه‌کراوه‌و به ته‌واوی تایبه‌ته به بارودۆخ‌و گۆڕانکارییه‌کانی باکوری کوردستان.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.