رۆژانی 6و 7و 8ی پوشپه‌ڕی 1392 ناوه‌ندی ڤه‌ژینی مه‌ریوان کۆنسێرتی گروپی مۆسیقای مه‌قامی هه‌رای بۆ مۆسیقای کوردیی خۆراسان به‌ڕێوه‌برد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست کاتژمێر 7:30 تا 11:30 رۆژانی هه‌ینی‌و شه‌مه‌ی رابردوو له سینه‌ما کوردستانی مه‌ریوان کۆنسێرتی مۆسیقای کوردیی خۆراسان له لایه‌ن گروپی مۆسیقای مه‌قامی هه‌رای ئه‌و ناوچه‌یه به ده‌سپێشخه‌ریی ناوه‌ندی کو‌لتووریی ڤهژینو به به‌شداریی سه‌دان هاوڵاتیی هۆگری هونه‌ری کوردی به‌ڕێوه‌چووه‌و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ش دوایین رۆژی پێشکه‌شکردنی کۆنسێرته‌که‌یه.