له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌منیه‌تی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه جیاجیاکان، هێزه ئینتزامیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌ستیان کردووه به هه‌ڵمه‌تی شکاندن‌و کۆکردنه‌وه‌ی دیشی ماهواره‌کان.
له رۆژانی رابردوودا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌منیه‌تی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ست کراوه به تێکشکاندن‌و کۆکردنه‌وه‌ی دیشی ماهواره‌ی سه‌ربانی ماڵان. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به زگرۆس پۆست گه‌یشتووه هێزه ئه‌منیه‌کان له ناوچه‌ی پشت ته‌په‌و به‌ری شیلان هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی دیشی ماهواره‌و شکاندنیان ده‌ست پێکردووه‌و له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌که‌کاندا به هێزێکی زۆره‌وه ده‌خولێنه‌وه.