ورمێ: بەندکراوێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 30ی جۆزەردان بەندكراوێك بە ناوی حەبیب عەباسی تەمەن سەرووی 40 ساڵ لە زیندانی ورمێ بە شێوەیەكی گوماناوی‌و لە ژووری تاكەكەسی گیانی لەدەستدا.

ناوبراو كە ماوەی چەند ساڵە لە زیندان بەسەر دەبات، چەند رۆژ لەوەپێش بە بیانووی دەمەقاڵەیەك لەگەڵ مەئمورانی زیندان راپێچی بەشی قەرەنتینەی زیندان كرا‌و هاوكات 5 رۆژ لە ژووری تاكەكەسیدا راگیرا‌و لەو ماوەشدا حەبیب عەباسی دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.

بە هۆی بەربەرەكانێی ئەم بەندكراوە لە ژووری تاكەكەسی‌و بەردەوامبوونی مانگرتنەكەی لە زیندان، لە لایەن چەند مەئمووری ناو بەندیخانە دەدرێتە بەر لێدان‌و هەر بەم هۆیەوە گیانی لەدەست دەدا.

هەر بۆیە ئەم بەیانییە مەئمورانی زیندان دەسبەجێ دەرگای هەموو بەندەكانی ناو زیندانیان بەڕووی بەندكراوان داخست.

دەوترێت ئەم بەندكراوە لە لایەن دادگاوە تاوانی كوشتنی كەسێكی خراوەتە پاڵ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.