یه‌ك شه‌ممه‌ 8 ئه‌یلول 2024

ژماره‌یه‌ک له‌و پێشمه‌رگانه‌ی له شه‌ڕ له گه‌ڵ داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه

شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی سه‌ر به داعش له ناوچه‌ تازه‌ ئازادکراوه‌کانی باشووری کوردستان به‌رده‌وامه‌و به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌کان نزیکه‌ی 30پێشمه‌رگه‌ش تا ئێستا له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌کاندا گیانیان له ده‌ستداوه.

زۆربه‌ی قوربانییه‌کانی شه‌ڕ له هه‌ردوو لای پێشمه‌رگه‌و داعش له نێوان سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا که باشووری رۆژاوای دیاله روویداوه‌. بێجگه له‌و ناوچانه، ناوچه‌کانی باشووری که‌رکوکیش گه‌رمه‌ی شه‌ڕی تێدایه‌و له گوندی به‌شیرو ده‌وروبه‌ری ‘تازه’ رۆژانه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیدان‌و وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن زۆربه‌ی کات ئه‌وان به‌رگریی له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی داعش ئه‌که‌ن‌و زۆربه‌ی جاریش سه‌رئه‌که‌ون به سه‌ریاندا.

ئه‌گه‌رچی له ئاستی شارو لادێکانی باشوورو به‌شه‌کانی تری کوردستانیشدا به‌هاناوه‌چوونێکی باش هه‌یه بۆ پشتیوانی کردنی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له راگه‌یاندنه‌کانیش گله‌یی ئه‌وه‌یان کردووه به‌وجۆره‌ی پێویست بێت رێز له قوربانیدان‌و ماندووبونی پێشمه‌رگه ناگیرێت‌و به تایبه‌ت ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه به بێ رێوڕه‌سم‌و ئاماده‌کاری‌‌و ته‌نیا به ئاماده‌بوونی نزیکه‌کانی خۆیان ئه‌نێژرێن.

وێنه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌و پێشمه‌رگانه‌ی له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردودا گیانیان له ده‌ستداوه‌.

س: فه‌یسبوک

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.