دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

ئاماژه‌‌کانی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه

له‌گه‌ڵ قوڵبونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کان له عێراق‌و به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له نێوان داعش‌و هێزه سه‌ربازییه‌کانی به‌غداو هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵدێری تائیفیی شه‌ڕه‌کان پشتیوانیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان روو له زیادبوونه‌.

له ماوه‌ی رابردوودا له هه‌ریه‌که له دوو وڵاتی سۆئێدو بریتانیا لایه‌نێکی سیاسی‌و راگه‌یاندنێک ئاماژه‌ی پشتگریی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان نیشانداوه‌و باسیان له‌وه کردووه جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له عێراق حاڵه‌تێکی پێشبینیکراوه‌و سه‌رکه‌وتوو ئه‌بێت.

گۆڤاری تایم وه‌ک بەناوبانگترین گۆڤاری ئامریکا دوایین چاپیدا‌و لە بەرگی یەكەمی گۆڤارەكە نووسیویەتی “عێراق كۆتاییهات”. ئه‌و گۆڤاره چەندین راپۆرتی لە ژمارەی ئەمجارەیدا تایبەت بە دۆخی ئێستای عێراق بڵاوكردووەتەوەو راپۆرتەكان وا پێشاندەدەن، كە عێراق بە یەكگرتووی نامێنێتەوە.

 مانشێتی گۆڤارەكە ناونیشانی كتێبی پیتەر گابرێس، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكایە لە كرواتیا، كە تێیدا نووسیویەتی: ئەمریكا بە سیاسەتەكانی هەر لە داگیركردنی عێراقەوە وە ئەو پلانەی دوای شەڕ جێبەجێی كرد ئەنجامێكی نەخوازراوی لێكەوتەوە، كە ئەویش تێكشكانی دەوڵەتی عێراقە وەك یەكەیەكی یەكگرتوو.

له لایه‌کی تره‌وه به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سۆئێدیش له‌ پارتی ژینگه‌‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه: پشتگیریی له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ مه‌رجێك كورده‌كان خۆیان بڕیار بده‌ن.

 بودیل سه‌بالیۆس له‌ لێدوانێكدا بۆ KNN ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو که داننان به‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ‘له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی جیهانه‌وه‌، كارێكی ئه‌سته‌مه‌، به‌ڵام ناكرێت دوو گه‌ل كه‌ نه‌یانه‌وێت پێكه‌وه‌ بژین له‌ یه‌ك وڵاتدا بمێننه‌وه‌، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌: پێداچوونه‌وه‌ به‌ سنوری خاكی كوردستاندا بكرێت كه‌ له‌ جه‌نگه‌ جیهانییه‌كانه‌وه‌ دروست كراوه‌.’

 

وێنه‌کان بێجگه له روبه‌روگی گۆڤاری تایم:  International Association for Political Science Students



بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.