دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

پێش گه‌یشتنی داعش به به‌غدا پلانه‌که‌یان ئاشکرا بوو

بڕیار بووه داعش به وێنه‌ی که‌سایه‌تییه‌ ئایینییه شیعه‌کانه‌وه بچنه ناو به‌غداو داگیری بکه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه راگه‌یاندنه‌کانی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تیه‌وه بڵاویان کرده‌وه بڵاویان کرده‌وه‌ هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د توانیویانه که‌سێک ده‌ستبه‌سه‌ر بکه‌ن که ئه‌ندامی داعش بووه‌و دوای لێکۆڵینه‌وه له سه‌ری ددانی به‌وه‌دا ناوه که‌سێک بووه له‌وانه‌ی ئاماده‌کاریی بۆ داگیرکردنی به‌غدا کردووه.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو بوونه‌وته‌وه ئه‌و که‌سه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب‌و خه‌ڵکی سوریه‌یه‌و ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووه که بڕیار بووه چه‌کداره‌کانی داعش له چه‌ند کارواندا وێنه‌و هێمای شێعه‌کان هه‌ڵبواسن‌و به‌و شێوه‌یه تا ناوه‌ندی به‌غدا دزه بکه‌ن.

له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ڤیدیۆیه‌کی بڵاو کرده‌وه‌ که تێیدا مانۆڕی چه‌کدارانی داعش نیشان ئه‌دات له ناوچه‌یه‌کی به‌غدا، وه‌ک له ڤیدیۆکه‌دا دیاره ژماره‌ی ئه‌و چه‌کدارانه زۆر نییه‌و به په‌له شوێنه‌که به جێ ئه‌هێڵن.

http://www.youtube.com/watch?v=g4oBj99gfYo#t=95

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.