هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

دێهگولان: دادگاییكردنی كرێكارانی دەركراو

رێكەوتی 22ی جۆزەردان بە بەشداریی دادوەری رێكخراوی دابینكردنی كۆمەڵایەتی‌و 8 كەس لە كرێكارانی دەكراوی شیركەتی لوولەی پولی ئیتلینی ئەشكان سازەی غەرب لە شاری دێهگولان‌و نادر كەریمی خاوەنكار، كۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە سكاڵای كرێكارانی ئەو كارخانەیە بەڕێوەچوو.

ئەو كرێكارانە كە رێكەوتی 23ی مانگی 1 لە لایەن بەڕێوەبەری ئەو شیركەتە لەسەر كارەكانیان دەكرابوون، خوازیاری ئەوە بوون كە مافە سەرەتاییەكانیان بپارێزرێت‌و هاوكات رێز لە یاسای كاری دابیكردنی كۆمەڵایەتی بگیردرێت.

بەڵام بە وتەی كرێكاران خاوەنكاری ئەو كارخانە پەیوەندیی لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی هەیە‌و لەگەڵ داواكاریی ئەم كرێكارانە دژایەتی كردووە كە ئەمەش لە حاڵێكدایە، ئەو كۆمەڵە كرێكارە ماوەی 2 تا 5ساڵە لە‌و كارخانە خەریكی كاركردنن.

لەگەڵ ئەوەیكە خاوەنكاری ئەو كارخانە لەگەڵ گەڕانەوەی كرێكاران بۆ سەر كارەكانیان دژایەتی كردووە بڕیاری داوەتە نیگابانەكان كە رێگە نەدەن كرێكاران بێنە ناو شوێنی كارخانەكە.

كرێكارانی ئەو كارخانە لە ئێستادا بێكاران‌و داوای پشتیوانیی ناوەند‌و دامەزراوە سەربەخۆ كرێكاریەكان لە ئێران‌و جیهانیان كردووە كە پشتگیریی لە مافەكانیان بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.