دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

ناڕه‌زایه‌تی دژ به کوشتنی مێرمنداڵه‌که‌ی دهۆک گه‌یشته ئوروپا

ناڕه‌زایه‌تیی به کوشتنی کچه‌که‌ی دهۆک تا دێت په‌ره‌ ده‌سێنێت‌و له‌و باره‌وه سه‌نته‌ری ژنانی کورد له ئاڵمان که رێکخراوێکی پێکهاتوو له ژنانی چالاکی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان له کاردانه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تیانه به کوشتنی بێبه‌زه‌ییانه‌ی ‘دونیا’ی ته‌مه‌ن 15ساڵ له لایه‌ن هاوسه‌ره 45ساڵه‌که‌یه‌وه راگه‌یاندنێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌که گه‌یشتووه‌ته ده‌ست زاگرۆس پۆست که به‌م شێوه‌یه ئێمه‌ش بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.

ئه‌نفالى منداڵانى كچ و ژنان ڕابوه‌ستێنن!

ئه‌بێت چ هێزيك بتوانێت ئه‌وه‌نده وره بدات به كه‌سێك بۆ ئه‌نجامدانى وه‌ها تاوانێك؟! ئه‌بێت چ په‌روه‌رده‌يه‌ك بێت و چ ده سه‌ڵاتێك ئه‌و توانايه‌ت بداتێ كه ئاوا دڕندانه كه‌سێك بتوانێت جه‌سته‌ى لاوازى كیژێك پارچه پارچه بكات؟!

بێگومان له پشتى ته‌واوى ئه‌م تاوانانه ئه‌و هێزه خه‌وتوه كه ئيزن ئه‌دات به پياوێكى ٤٥ ساڵه كه منالێكى ١٥ ساڵه له خٶى ماره بكات و سێكسى له گه‌ڵ بكات ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ياسا و ڕێسايانه‌ى كه ژن و منداڵ به موڵكى پياو دائه‌نين!

ديارده‌ى كوشتنى ژنان له كوردوستان هێلى سوورى تێپەڕاندوەوه و ئاسايی بوون و ئاسايى وه‌رگرتنى مه‌ترسيه‌كى گه‌وره‌يه و رێ‌خوشكه‌ر بووه بو دوباره و سه‌د باره بونه‌وه‌ى ئه‌م تاوانانه!

ئێمه وه‌ك سه‌نته‌رى ژنانی کورد داوا له ژنان و پياوانى ڕوشنبيرى كومه‌ڵگا ده‌كه‌ين كه خاو‌ه‌نى هه‌ڵوێست بن و ده‌نگى خۆمان ده‌خه‌ينه پاڵ ده‌نگى گروپى ژيان و داوا له حكومه‌تى هه‌ريم ئه‌كه‌ين كه بٶ جێ به جێ كردنى ئه‌م خاڵانه خواره‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.
١) دەزگا ئەمنیەکان هەموو هەوڵێک بدەن بۆ دەستگیرکردنی بکوژی “دنیا” و هەموو ڕێگا بەردەستەکان بگرنە بەر بۆ بە سزاگەیاندنی ئەو تاوانکارە.

٢) دەزگا ئەمنیەکان دەبیت بەدواداچوون بکەن بۆ ئەو لایەن و کەسەی گرێبەستی هاوسەرگیریی بۆ ئەم مناڵە ئەنجام داوە.

٣) پێویستە بەشودانی منداڵان لەخوار تەمەنی یاسایی بلوغەوە بە پێی یاسا بەتاوانێکی هاوشێوەی بازرگانی کردن بە جەستەی ژنانەوە لە قەڵەم بدرێت.

٤) پێویستە بەخێوكەری ئەم مناڵە ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی بكرێنەوە.

٥) بێویستە یاساکانی کوردستان بە ئاراستەی ڕێزگرتنی زۆرتر لە کەسایەتی منداڵان و سنووردارکردنی دەسەڵاتی گەورەساڵان بەسەر منداڵانەوە ئاڵ و گۆڕی پیویست و ڕیشەیی بەسەردا بهێنرێت. لەم بابەتەوە دەزگا تەشریعیەکان دەبێ بە ڕۆڵی خۆیان هەڵسن.
٦/ وەزارەتی ئەوقاف بەشیکی گرنگی لەم تاوانەی دەکەویتە ئەستۆ بەوەی کە مەلایەك هەستاوە بە مارەبڕینی ئەم مناڵە، کە لە خوار تەمەنی یاسای هاوسەرگیریەوە بوە.
سه نته رى ژنانى كورد له شارى كولن- ئاڵمانيا

26/05/2014

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.