له شه‌وی رابردووه‌وه کۆنسێرتی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند شارام نازری له شاری خۆی واته کرماشان ده‌ستی پێکردووه‌و ئه‌مشه‌ویش بۆ شه‌وی دووه‌م به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست له کرماشانه‌وه شه‌وی رابردوو یه‌کی جۆزه‌ردان دوای ساڵانێکی زۆر کۆنسێرتی شارام نازری له زێدی ئه‌و هونه‌رمه‌نده کرماشان به‌ڕێوه‌چوو. نازری له ده‌سپێکی کۆنسێرته‌که وه‌ک هه‌میشه به سازی ته‌مبور که هێمای یارییهکانهو ئامێری کوردییه ئاماده بووه‌و به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی کردووه‌و وتوویه‌تی به‌هیوایه کێشه‌ی هونه‌رمه‌ندان به زووی چاره‌سه‌ر بکرێت.
له درێژه‌ی وتهکانیو تایبه‌ت به پرۆژه هونه‌رییه‌کانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه کاره‌کانی زیاتر له‌وه‌ی له ناوه‌وه‌ی ئێران ده‌نگدانه‌وه‌ی بێت، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ دهکرێتو پێشوازییه‌کانی خه‌ڵک نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان به هانای داهێنانه‌کانیه‌وه بچن. تایبه‌ت به کاری ئه‌م دواییه‌ی کوڕه‌که‌ی ‘حافز نازری’، به ناوی ‘دوای یانزه‌یه‌م’ وتوویه‌تی: “زۆرێک له گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی جیهان ده‌وریان تێدا بینیوه‌و به‌ڕای من له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یه‌که‌مه‌و له زۆربه‌ی میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی بووه له حاڵێکدا له ئاستی ناوخۆییدا که‌مترین ده‌نگدانه‌وه‌ی بووه”.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان شوێنی دیارکراو بۆ پێشکه‌شکردنی کۆنسێرته‌که‌ی نازری بۆ ئاماده‌بووان که‌م بووه‌و به‌شێک له خه‌ڵک نه‌یانتوانیوه به هۆی که‌میی شوێنه‌وه به‌شداریی کۆنسێرته‌که بکه‌ن.
شارام نازری له درێژه‌ی کۆنسێرته‌که‌یدا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ‘عه‌باس که‌مه‌ندی’یه‌وه سه‌ره‌خۆشیی له خه‌ڵکی کوردستان‌و کۆمه‌ڵی هونه‌ریی کردووه‌و هیوای خستووه دوایین کۆستی هونه‌رمه‌ندان بێت.
https://www.youtube.com/watch?v=8hm9BdywS-c&feature=share