هه‌ینی 2 حوزه‌یران 2023

لە تاران سووكایەتی بە پەیكەری قالەمەڕە دەكرێت

لە درێژەی تێكدان‌و شكاندنی پەیكەرەكان لە شاری تاران، پەیكەری هونەرمەند‌و شمشاڵ ژەنی گەورەی كورد قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە شكێندرا.

ماوەیەك لەوەپێش رێكخراوی شارەداری تاران 3 پەیكەری بۆ 3 هونەرمەندی گەورەی كورد لە سێ شوێنی ناوشاری تاران داناوە كە ئەمەش ماوەیەك لە لایەن كەسانێكەوە تێكدەدرێت‌و سووكایەتیان پێدەكرێت.

پەیكەری قالەمەڕە كە لە سەرەتای چوونە ژوورەوەی پاركی فەرهەنگسەرای ئەرەسباران داندراوە، لە لایەن كەسانێكەوە سووكایەتی پێكراوە‌و شمشاڵەكەی دەستی‌و گۆشەیەكی لە دەم‌و لێوی پەیكەرەكە شكێندراوە.

قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە لە 31ی گوڵانی ساڵی 1388 لە شاری بۆكان ماڵئاوایی لە ژیانكردوو هاوكات بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی مەرگی ئەم هونەرمەندە گەورەی كوردستان.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.