شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

مەترسی بێكاربوونی کاسبکارانی کوردی سەر سنوور

ئەگەری ئەوە لە ئارادایە كە تا ماوەیەكی دیكە كۆڵبەران‌و كاسبكارانی سەر سنوور تووشی بێكاریی بن‌و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڕەشەی هێزەچەكدارەكانی سپا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی كە بڵاو دەبنەوە پێدەچێت هێزەكانی سپای كۆماری ئیسلامیی تا ماوەیەكی دیكە بە بیانووی كۆنتڕۆڵكردنی بواری ئەمنیەتی سنوورەكان هێزێكی زۆر رابكێشنە ئەو شوێنانە‌و ئەمەش مەترسی بێكاربوونی سەدان‌و هەزاران كۆڵبەرو كاسبكاری كوردی لێدەكەوێتەوە كە لەو رێگەوە ژیانیان دابیندەكەن.

بە تایبەتی هێزەكانی سپا لە وەرزی گەرمادا‌و بە بیانووی ئەوەی سنوورەكانی ئەمنیەتیان نیە هەڵدەكوتنە سەر ئەو شوێنانە‌و تێیدا مۆڵگەكانی خۆیان دادەمەزرێنن‌و ئەمەش مەترسیەكی گەورەیە هەم بۆ بێكاربوونی سەدان كاسبكاری ئەو ناوچە سنووریانە‌و لە لایەكی دیكەشەوە ئەگەری تەقەكردن‌و كوژرانیان لە لایەن چەكدارانی سپاوە لێدەكرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.