پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

دوای 21ساڵ، زانکۆی پیرا_پزیشکیی مهاباد ته‌واو نه‌بووه

ماوه‌ی 21ساڵه یه‌که‌یه‌کی فێرکاری له شاری مهاباد له ژێرناوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چووه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیی هاوڵاتیان‌و گۆڕینی پرۆژه‌که تا ئێستاش که‌متر له نیوه‌ی کاره‌کانی ته‌واو بووه.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له مهاباده‌وه به زاگرۆس پۆستی راگه‌یاندووه دوای تێپه‌ڕینی 21ساڵ به سه‌ر دیاریکردنی پارچه زه‌وییه‌ک وه‌ک شوێنی دروستکردنی زانکۆی پیرا_پزیشکیی مهاباد تا ئێستاش هه‌یکه‌له‌که‌ی ته‌واو نه‌بووه‌و وێڕای چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیی هاوڵاتییان‌و خوێندکاران هیچ گرنگییه‌ک به‌و پرۆژه نادرێت، به‌ڵام به 100مه‌تر له خوار ئه‌و پرۆژه‌وه له ماوه‌ی ساڵێکدا مزگه‌وتێکی گه‌وره دروست کراوه.

ده‌وترێت به گوێره‌ی پێویستییه زانستییه‌کانی شاری مهاباد، زانکۆی پیرا_پزیشکیی پێویستییه‌کی گشتیی ئه‌و شاره‌یه‌و دواکه‌وتنی له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا خه‌سارێکی قورسی له ئاست‌و توانایی زانستی‌و پزشکیی مهاباد داوه.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.