دوو شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 2023

دۆخی نالەباری ترمیناڵی ناوەندیی سەقز رەخنەی شارۆمەندانی لێكەوتەوە

دۆخی نالەباری ترمیناڵی سەقز‌و بێ بایەخكردنی لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیداری كۆماری ئیسلامیی‌و نەبوونی ئیمكانات‌و شوێنی تایبەت بۆ موسافیران، رەخنەی هاوڵاتیانی لێكەوتەوە.

سەرەڕای لانیكەم 250 هەزار كەس دانیشتووی شاری سەقز‌و پێداویستیەكانی سەفەركردنیان، بەڵام ئەو شارە خاوەنی ترمیناڵێكی نالەبارو بێ شوێنی ‌و تەنانەت بیناكانی ئەوندە كۆن بوون كە لەوانەیە تووشی كارەساتیش بێتەوە
لە گرینگترین كێشەكانیان دەتوانین ئاماژە بە نەبوونی شوێنێكی شیاو بۆ ئەو موسافیرانە بكەین كە بۆ چەند ساتێك‌و تا وەڕێكەوتنیان لەو ترمیناڵە بۆ پشوودان دەمێننەوە‌و هاوكات نەبوونی سرویسی بێهداشتی‌و دۆخی نالەباری پاك‌وخاوێنی ئەو ترمیناڵە لە ریزی ئەو كێشانەدان.

هەر بۆیە رۆژی رابردوو كۆمەڵێك لە موسافیران‌و هەروەها كارمەندانی ئەو ترمیناڵە نیگەرانی‌و رەخنەی خۆیان ئاراستەی كەمترخەمیەكانی بەرپرسانی حكوومەت كرد‌و رایانگەیاند، ئەم ترمیناڵە یان پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە یان ئەوەیكە پێویستە‌و شیاوی خەڵكی ئەم ناوچە‌و موسافیرەكانیەتی كە ترمیناڵێكی دیكەی نوێ بە هەموو پێداویستیەكانیەوە درووست بكرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.