شه‌ممه‌ 15 حوزه‌یران 2024

راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه هه‌واڵێکی ئیتلاعات به درۆ ئه‌خاته‌وه

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه راگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی له زاری و‌ه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه بڵاویان کرده‌وه تیمێکی 3که‌سیی کۆمه‌ڵه‌یان به تۆمه‌تی کرده‌وه‌ی تێرۆریستیی 4ساڵی رابردووی مهاباد ئاشکراو ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه.

له کاردانه‌وه به‌م هه‌واڵه چه‌ند سه‌رچاوه‌ی نزیک له ناوه‌ندی راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه هه‌واڵه‌که‌یان به درۆ خستووه‌ته‌وه‌و له لاپه‌ڕه‌‌کانیان له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوک رایان گه‌یاندووه ئه‌و کاته‌ی له مهاباد ته‌قینه‌وه کراوه کۆمه‌ڵه مه‌حکومی کردووه‌و ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ش له شوێنی گشتی‌و له ناو خه‌ڵکی مه‌ده‌نی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ره‌د ده‌کاته‌وه.

راگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئه‌مڕۆ بڵاویان کرده‌وه له ئاکامی گه‌ڕان‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی تیمه‌کانی ناسراو به ‘سه‌ربازانی ونی ئیمام زه‌مان’ توانراوه سێ ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه له مهاباد به تۆمه‌‌تی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له شاری مهاباد که نزیکه‌ی 4ساڵ پێش نمایشی سه‌ربازیی هێزه‌کانی رژیمی کرده‌ ئامانج ده‌‌ستبه‌سه‌ر بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌کان ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا که تا ئێستاش هیچ که‌س‌و لایه‌نێک نه‌‌یگرتووه‌ته ئه‌ستۆ 12که‌س کوژراون‌و یاتر له 40که‌سیش بریندار بوون، ژماره‌یه‌ک له قوربانییانی ئه‌و رووداوه له‌و که‌سانه بوون که بۆ بینینی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له شه‌قامه سه‌ره‌کیه‌کانی مهاباد کۆبوبونه‌وه.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.