پێنج شه‌ممه‌ 1 حوزه‌یران 2023

نەبوونی شوێنێكی شیاو بۆ یاری منداڵانی شنۆیی

تاقە شوێنێكە وەك یاریگای منداڵان لە شاری شنۆ كەڵكی لێوەردەگیردرێت نە خاوەنی ئیمكاناتی شیاوە‌و نە شوێنێكە بۆ ئەوەی منداڵان بتوانن بە دڵێكی خۆشەوە تێیدا یاری بكەن.

لەوانەیە نەبوونی یاریگایەك بۆ منداڵان لە شنۆ ناڕەزایەتی دایكان‌و باوكانی لێنەكەوتبێتەوە بەڵام هەندێك لە چالاكانی مەدەنی ئەو شارە باس لەوەدەكەن بەرپرسانی شارەكە هیچ سەرنجێكیان نەداوەتەدابینكردنی یاریگایەكی منداڵان‌و بەردەوام خەریكی پڕكردنی گیرفانی خۆیانن.

ئەوەی لە وێنەكاندا دەبینرێت تاقە یاریگای منداڵانی شاری شنۆیە كە بە بێ هیچ ئیمكانات‌و پێداویستیەكی ئەوتۆ لە دۆخێكی وەهادا كەمترخەمی بەرانبەر دەكرێت‌و بە وتەی چالاكانی مەدەنی، بە هۆی نەبوونی كەرەسەی تایبەت بە یاریكردنی منداڵان، دایك‌وباوكان كەمتر منداڵەكانیان بەرەو ئەو یاریگایە دەبەن.

3 14 52 6

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.