یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

كرێكارانی موخابراتی دەیان پارێزگای ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن

نوێنەرانی موخابراتی ئاواییەكانی چەندین پارێزگای ئێران رۆژی شەممە 27ی گوڵان لە ناڕەزایەتی بە
دۆخی هەڵپەسێردراو‌و بیمە‌و حەقدەستەكانیان لە بەرانبەر ناوەندی موخابراتی شاری تاران كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست.

یەكێك لە كرێكاران رایگەیاند، لەم كۆبوونەوەدا زیاتر لە 400 كرێكار بەشدارییان كردووە‌و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە كێشە‌و گرفتەكانیان بوون.

بە پێی گەڵاڵەیەكی پەسەندكراو لە مەجلیسی ئێران بڕیار بوو لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاویی داواكاریی كرێكارانی موخابراتی ئاواییەكان جێبەجێ بكرێت كە تا ئێستا هیچ ئاوڕێكی لێنەدراوەتەوە.

بە پێی وتەی كرێكارانی ناڕازیی لە كۆی 10 هەزار كرێكاری موخابراتی ئاواییەكان تەنیا لانیكەم 1500 كرێكار خواستەكانیان جێبەجێ كراوە كە ئەویش لە دەست‌وپێوەندیەكانی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامین.

ئەو كرێكارانە لە پارێزگاكانی لوڕستان، خوزستان، زەنجان، ئازەربایجانی رۆژئاوا‌و خوراسان‌و كرمان لە بەردەم ناوەندی موخابرات لە تاران كۆببوونەوە خوازیاری ئەوە بوون كە زۆربەیان پێشینەی 15 تا 20 ساڵ كاریان هەیە كە تا ئێستا هیچ بیمەیەكیان بۆ لەبەرچاو نەگیراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.