سێ شه‌ممه‌ 6 حوزه‌یران 2023

لە ساڵڕۆژی كیمیابارانی سەردەشت سپای پاسداران كەشی ئەمنیەتی دروست دەکات

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بۆردومانی كیمیایی شاری سەردەشت كۆمەڵێكی بەرچاو لە شاخەوانانی ئەو شارە بە مەبەستی رێزلێنان لە قوربانیانی ئەو كارەساتە رێورەسمێكیان بەڕێوەبرد.

لەم رێورەسمەدا كە بەرزاییەكانی چیاكانی سەر گۆمێ بەڕێوەچوو شاخەوانەكانی بە هەڵدانی چادر لەو شوێنە ئامادە بوون بەڵام دوابەدوای ئەوە هێزێك لە سپای پاسداران‌و ئیدارەی ئیتلاعات بە خێرایی خۆیان گەیاندە ئەو شوێنە‌و كۆنتڕۆڵێكی توندی ئەمنیەتیان بەسەر ئەو شوێنەدا پێكهێنا.

شاخەوانانی بەشدار لە كۆبوونەوەی تایبەت بە رێزلێنان لە قوربانیانی كیمیایی سەردەشت پاش دەربڕینی نیگەرانی خۆیان ئاماژەیان بەوەدا ئێمە لێرە تەنیا بە مەبەستی وەبیرهێنانەوەی ساڵیادی كیمیابارانی سەردەشت لێرە كۆبووینەتەوە‌و پێكهێنانی ئەم كەشە ئەمنیەتیەش بە پێویست نازانین.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.